05/05/2023
ساڵی 2010 کە حیزبی موحافیزین هاتنە سەر حوکم چەندەها ڕیفۆرمیان کرد کە لەوانە کەمکرنەوەی بیمەکان و قورسکردنیان لە داواکردنیاندا و بڕینی بیمەی منداڵان بۆ زیاتر لە 2 منداڵ لە خێزانێکدا و باج دانان لەسەر ژوری زیادە و هەروەها مافی خاوەنخانوو بە دەرکردنی کرێچییەکەی هەر کات بیەوێت بێ ئەوەی کە کرێچییەکەی دانی کرێی پشتگوێ خستبێت یاخود پاکوخاوێنی و ڕێكوپێکی خانوەکەی ڕانەگرتبیت و ئاسایشی دراوسێکانی تێک نەدابێت .
ئەم یاسایە ئەو ئازادییەی دا بە خاوەنخانو کە سەربەست بن لە دەرکردنی کرێچییەکانیاندا و بردنیان بۆ دادگا هەر کات ویستیان. بۆ ئەمەش کەمپەینێکی زۆر گەورە کرا چونکە بوە هۆی ئەوەی کە ساڵانە زیاتر لە 9 هەزار کرێچی بێ ئەوەی کارێکی خراپیان کردبێت دەرکرێن . دواجار تریزە مەی کە سەرۆکی وەزیران بوو لە ساڵی 2019 دا بڕیاری دا کە ئەم یاسایە هەڵوەشێنێتەوە، بەڵام بە هاتنی حکومەتە یەك بە دوا یەکەکاندا ئەوە هەر نەکرا و هەر مایەوە .
لە ئێستادا دەردەکەوێت کە 87 پەڕلەمانتار کە 68 کەسیان سەر بە حیزبی موحافیزنن لە پاڵ کارەکانی خۆیاندا خاوەنخانوون و خانووەکانیان داوەتەوە بە کڕێ . لەم پەڕلەمانتارانەی حیزبی موحافیزین 5 دانەیان وەزیرن و لە کابینەی ئێستادان . ئەم وەزیرە خاوەنخانوانە ساڵانە 10 هەزار پاوەند هەر داهاتی خانوووکانیان بووە کە دوان لەوانە وەزیری داریی و وەزیری ناوخۆیە .
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دەکرێت کە چاوەروان لە حکومەتێك بکەیت هەر لە 5 پەرلەمانتاری یەکێکیان خاوەنخانوو بن بێن کۆنترۆڵی کرێ و باشکردنی هەلومەرجی ژیانی کرێچیان بکەن کە خۆیان خاوەنخانوون؟ بە واتایەکی دیکە ئایا ڕازی دەبن بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسا کۆنە و دانانی یاسایەکی نوێ کە مافە سەرەکییەکانی کرێچی بپارێت ؟ وەڵامەکە مەگەر لەژێر فشارێکی ئێکجار گەوەرەی خەڵکدا بێت .
ئەمە لە کاتێکدا ئامارەکان دەریدەخەن لە ئینگلتەرا لە ئێستادا ساڵانە زیاتر لە 9 هەزار دەرکردن بەبێ تاوان ڕوودەدەن. لە ساڵی 2021دا نزیکەی 800 هەزار خانووی تایبەت بە کرێ لە ئینگلتەرا نەیانتوانی “ستانداردی خانووی شایستە” بەگوێرەی پێوانەی حکومەت بەدیبهێنن.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.