03/05/2023
گروپی Just Stop Oil ئەمڕۆ، چوارشەمە، 03/05 ، یازدەهەمین ڕۆژیانە کە لە سەر شەقامەکان بە کردنی چالاکی ڕاستەوخۆوە سەرقاڵ و بەردەوامن، لەم ماوەیەدا 37 چالاکییان ئەنجام داوە . هەر ئەمڕۆ زیاتر لە 657 کەس بە ڕێپێوانی هێواش شەقامێکی سەرەکییان ڕاگرت.
ئەمەی ئەمان کردیان و دەیکەن یاسای نوێی دژە ئازادیی زۆر دژە پێی، بە گوێرەی ئەم یاسایە پۆلیس بۆی هەیە کە هەمویان بگرێت و لانی کەم کە هیچیان نەکردووە 6 مانگ بەندیان بکەن . ئەوەتا هەر لە ئەمڕۆوە پێش ڕۆژی تاجنانە سەر پاشا چارڵس پۆلیس دەستیان کردووە بە خەڵکگرتن لەسەر بناخەی پێشبینیکردنی خۆیان کە ئەو کەسانە لەو گروپانە دێنە سەر شەقامەکان و ” ئاژاوە دەنێننەوە ژیانی خەڵکی دەوەستێنن” .
دوێنێ پۆلیس نامەی تایبەتی هەڕەشەی بۆ هەندێك گروپی وەکو ئەو گروپەی سەرەوە و گرپی دژ بە ڕژێمی پاشایەتی و گروپی یاخیبوون لە فەنابوون و گروپی دیکە ناردووە کە ئەگەر خۆپیشاندان و پرۆتێست بکەن دەبێت موخالەفەی یاسای تازە نەکەن. گەر بیکەن ئەوە بە سزا دەگەیەنرێن.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.