01/05/2023
ئەمڕۆ بە بۆنەی یەکی ئایارەوە نزیکەی 2 ملیۆن کەس لەسەر شەقامەکانی شارەکانی فەرەنسا بوون. بە گوێرەی میدیای فەرمی 30 ساڵ زیاترە کە خۆپیشاندانی ئاوا گەورە و کارا لە فەرەنسەدا نەکراوە .
پۆلیس هەموو ئامادەکارییەکیان کردبوو بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران هەر بە هەڵگرنتی ڕومانە و چەک و ئاوڕشێنی خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی غازی چاوکزانەوە . هەر لە شپرزەیەتی خۆیاندا چەندەها ئاگر بە خۆیان و خەڵکیشدا کەوتەوە کە یەك دوانێکیان لە کردنەوەی ڕومانەکە و شپرزەبوونی خۆیانەوە کە بۆیان نەدەکرا هەڵی بدەنە ناو خۆپیشاندەرانەوە.
خەڵکی فەرەنسا لەوە ناکات کۆڵبدەن بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان وپرۆتیستەکەیاندا هەتا ئەو کاتەی کە چۆک بە حکومەت دادەن ئیتر لە ڕێگای شەقامەوە بێت یاخود دەنگدانەوە.





پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.