23/04/2023
دوێنی 5شەمە، 27/04، گروپێکی ژینگە کە 25 چالاکوان بوون کە پێشتر بۆ کردنی ئەم کارە هەر یەکەیان پشکیان لە کۆمپنایای پیترۆڵی بریتانی کڕیبووە توانییان بچنە ناو دانیشتنی ساڵانەی خاوەنپشکەکانی ئەو کۆمپانیایەوە .
ئەم چالاکوانانە توانییان بۆ ماوەیەك بە کردنی قسەی خۆیان کۆبوونەوەکە ڕاگرن تاکو بە زۆرکردنیانە دەرەوە. چالاکییەکەی ئەمان بە هۆی ئەوەوەیە کە ئەم کۆمپانیایە ناتوانێت بەڵێنەکانی پێشوی کە سەبارەت بە ژینگە کە لە گردبوونەوەکەی پاریسس-دا درابوو بەرێتە سەر .
یەکێك لە چالاکوانەکان هاواری کرد و وتی ” “BP ئاماژەیە بۆ بریتش پیترۆل، پێویستە واز لە هەڵکۆڵین و پشکنین بۆ نەوت و غاز بهێنێت و پارەی ئەو زیانانە بداتەوە کە لە ئاستی جیهانیدا دەیگەیەنن. قازانجی گەوەرەی نەوت لە سەر حسابی خەڵك ملیارەها دۆلار ڕیکۆردی شکاندووە، هاوکات ئەو نەوت و غازەشی کە دەیفرۆشن بوەتە هۆی خوڵقاندنی خراپترین کەشیوهەوا و هەرەسهێنانی ژینگەش”.کۆمپانیای پیترۆلی بریتانیا تەنانەت مەترسی مردنی زۆرێكی لە ڕومەیلەی خواروی عێراق دروستکردنووە بە هۆی سوتاندنی غازەکەوە کە خەڵکی توشی نەخۆشی کردوە لەوانە کوڕێك بەناوی عەلی حسەین جەلود کە ڕۆژی پێش ئەم دانیشتنە فراوانەی کۆمپانیاکە بووە قوربانی دەستی کۆمپانیاکە.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.