22/04/2023
پاش 11 مانگ وتووێژی نێوانی نقابە و ئیدارەی پۆستی مەلیکیی و پاش 18 ڕۆژ مانگرتن لە ساڵی پاردا توانرا چۆك بە ئیدارە دابدەن لە بەرانبەر زیادکردنی موچەیان بە ڕێژەی لە سەدا 10 و هەر کرێکارێك ئەندامی نقابە بێت کە 115 هەزر ئەندامن لە سەرجەمی هەموان کە 140 هەزارن و ئەوانەشیان کە ئەندامی نقابە نین یەکێ 500 پاوەندیش وەرگرن کە ئەمە لە ئاستی زیادکردنی موچەیاندایە بە ڕێژەی لەسەدا 2.
زیادکردنی موچەکەیان بەم شێوەیە لە ڕۆژی 01/04 ساڵی پارەکەوە ، 2022 ، بەڕێژەی لە سەدا 2 موچەکەیان بەرزبکرێتەوە ، لە یەکی ئەم مانگەشەوە ، واتە مانگی نیسان ، لە سەدا 6 و هەروەها لەسەدا 2 لە 01/04 /2024 یشەوە. هاوکاتیش بەزۆر کارپێکردنی کرێکاران لە ڕۆژانی یەکەشەمەدا هەڵگیرا و هەتا مانگی نیسانی 2025 دەرکردنی کرێکاران نابێت، دوای ئەوەش قابیل بە وتوێژە ، واتە وتووێژی لەسەر دەکرێت نەك ئیدارە فرمانی دەرکردنی ژمارەیەك لە کرێکارا بدات.خودی نقابە لەسەر ئەم خاڵانەی سەرەوە لەگەڵ ئیدارەدا ڕێكکەوتووە و بڕیارە ئەم مامەڵە و پێکهاتنە بخرێتە بەردەم سەراپای ئەندامانی نقابەوە تاکو ڕای لەسەر بدەن کە قەبوڵی بکەن یا نا ، بەڵام ئامۆژگاری نقابە قەبوڵکردنێتی .



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.