11/04/2023
ئەمڕۆ سێشەمە، 11/04 دکتۆرەکانی کە تازە دەستبەکار بوون و هەر وەها ئەوانەی کە ماوەیەکی زۆر نییە خزمەت دەکەن مانگرتنەکەیان لە کاتژمێری 6.59 دەقەی بەیانی ئەمڕۆوە تاکو 6.59 دەقەی بەیانی ڕۆژی شەمە 15/04، دەستپێکرد.
ئەم دکتۆرانە ڕێژەی لە سەدا 40 بۆ لە سەدا 50 ی سەرجەمی ئەوانە پێکدەهێنێت کە لە بواری دەرمانسازی و چارەسەردا کاردەکەن.
ئەمە مانگرنتی دووەمجاری ئەم دکتۆرانەیە لەبەر ئەوەی ئەوانەیان کە تا زە دەستبەکار بوون کەمتر لە 23 هەزار پاوەند لە ساڵێکدا وەردەگرن . لە ئێستادا داوای لە سەدا 35ی زیادکردنی موچەکەیان دەکەن چونەکە موچەکەی ئێستایان بە ڕێژەی لە سەدا 26 لە ماوەی ئەم 15 ساڵەدا لەبەرانبەر گرانبوونی ژیاندا دابەزیوە.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.