20/03/2023
خۆپیشاندان و مانگرتن و ناڕەزاییەکان بەو ڕادەیە گەورە بووە و زۆرێك لە شار و شارۆچکەکەنی فەرەنسای گرتۆتەوە مەترسییەکی وا مەزنی بۆ سەر حکومەتی فەرەنسا دروستکردووە کە هەندێك لە پەڕلەمانتارەکان دەڵێن ئەمەی ڕوودەدات مەترسییەکی زۆر گەورەیە بۆ فەرەنسا و دۆخەکە لە دەستدەردەچێت.
دوای بەردەوامبوونی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە ڕۆژی شەمە و یەكشەمەدا ، 18 و 19ی مانگدا، هەروەها یەککەوتنی نقابەکان کە ناکۆکییەکانیان لە هەنووکەدا خستۆتە لاوە ، هەر لە کرێکارانی هێڵی ئاسنین و شەمەندەفەرەکان و مامۆستایان و کارمەندان و کرێکارانی فڕۆکەخانەکان و هاتوچۆ و کرێکارانی پاڵاوگەکان و کۆکەرەوەی زبڵ و پۆشاك لە ڕؤژی 5 شەمەوە ماندەگرن . لە ئێستادا وا ڕێکەوتوون بۆ 9 ڕۆژ مانبگرن . هاوکاتیش پەڕلەمانیش لە چەپەوە بۆ ڕاستی هەر یەکەیان داوای متمانە سەندەنەوە لە حکومەت دەکەن و ئەمڕۆ ، دووششەمە، لە پەڕلەمان دەیخەنە دەنگەەوە بەهۆی ئەو بارودۆخە خراپەی کە ماکرۆن خولقاندویەتی کە بە بێ گەڕانەوە بۆ دەنگی پەڕلەمان بڕیاری بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ داوە .بە جۆرێك خەڵكی فەرەنسا بەرگری لە مافەکانی خۆیان دەکەن لەوە دەکات ئەمجارەش ماکرۆن و حکومەتەکەی شکست بهێنن و پرۆژەکەیان هەڵپەسێرن . بەڵام ئەمە ئاشکرایە کە تەنها ڕاگرتنی ئەم پرۆژەیە کە خۆیان بە ڕیفۆرم ناوی دەبەن کاتیی دەبێت واتە ساڵێکی دیکە هەمان تاس و هەمان حەمام دووبارە دەبێتەوە ، چونکە ناکرێت لە هەمان زۆندا [ زۆنی یەکێتی ئەوروپا] جیاوازی ئاوا گەورە لە نێوانی مافی هاووڵاتیانیدا هەبێت ، دەسەڵاتدارانی ئەوروپا و یەکێتیەکەیان ئەوەیان پێ قەبوڵناکرێت .

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.