19/03/2023
ئەمە دروشمی یەكێك لە خۆپیشاندەرەکانی دژ بە یاسای نوێی پەنابەر بوو کە حکومەت دەلێت ئەوانە بە نایایاسایی دێنە وڵاتەکەمان ، گەر بیانەوێت مافی پەنابەریی وەرگرن ئەوە دەبێت یاسایانە داخڵ بە وڵات ببن .
دوێنێ شەمە ، لە 3 شاری گەورەی بریتانیا : لەندەن ، گلاسگۆ و کاردیف بە هەزاران کەس هاتنە سەر شەقامەکان بۆ بەرگریکردن لە پەنابەران و دژ بە یاسای نوێی پەنابەران کە لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا حکومەتی بریتانی دەریکرد.
ناڕەزاییەکان دژ بە ڕایسیسزم و فاشیزم و دژ بە دژایەتیکردنی جوولەکە و دژ بە فۆبیای ئیسلام و [ ترس لە ئیسلام] هەروەها دژ بە تووندڕەوە ڕاستڕەوەکان بوو.
هەندێك لە ناڕەزاییکەران پەرۆشی و نیگەرانی خۆیان بۆ میدیا دەربڕی بەرانبەر بە سیاسسەتی حکومەت لە هەموو بارەیەکەوە . یەکێکان وتی ” “خەڵک دەردەکەون چونکە لەڕادەبەدەر توڕەن لە شێوازی بەڕێوەبردنی ئابووری و ئەو نەبوونییەی کە ڕوودەدات لەکاتێکدا خەڵکی دەوڵەمەند لە دەسەڵاتدا خۆیان دەوڵەمەندتر دەکەن.”
پیاوێکی 65 ساڵیش وتی “حکومەت هەوڵدەدات ئەم کەسانە نەک تەنها پێشوازییان لێنەکرێت، بەڵکو نایاسایی بکات. ناتوانین خەڵک وەک نایاسایی پۆلێن بکەین، ئەوە سیاسەتێکی ڕەگەزپەرستانەیە لە حکومەتێکی ڕەگەزپەرستەوە”
کەسێکی 39 ساڵیش وتی ” پڕۆژە یاسای کۆچی نایاسایی هەموو ئەو کەسانە بە مرۆڤ ناناسێت کە داوای پەنابەریی دەکەن. گرنگە ناڕەزایەتی دەرببڕیت چونکە تاکە ڕێگایە بۆ ئەوەی لە ئێستادا دیار و بیستراو بیت.”
منداڵێکیش لافیتەیەکی بەرزکردبووەوە لە سەری نوسرابوو : “ڕێگایەکی سەلامەت بۆ هەموو منداڵانی وەک من”

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.