18/03/2023
ماکرۆن، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسای، ئەلیزابێس بۆرن، ڕاسپارد کە پەنا بۆ مادەی 49.3ی دەستوور ببات، کە ڕێگە بە حکومەت دەدات پڕۆژە یاسایەک بەبێ دەنگی پەرلەمان پەسەند بکات، چونکە وتی مەترسی ئابووری زۆر لەسەر وڵاتەکە هەیە ئەگەر پەرلەمانتاران دەنگ بە دژی پڕۆژە یاساکە بدەن.
پاش ئەو بڕیارەی ماکرۆن خەڵکی خۆڕسکانە بەردەوامییان دایەوە بە ناڕازاییە -کانیان، سەرەڕای ئەو شارانەی تر کە ناڕەزایی بەردەوامە دوێنێ شەو ، هەینی، 17/03 ناڕەزاییەکان تەشەنەی کرد بۆ شاری Laval و Eveeux هاوکاتیش مانگرتنەکانی کرێکارانی پاڵاوگەکان لە فەرەنسا پەرەی سەندووە، هۆکارەکەش بڕیاری حکومەتە بۆ بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بەبێ دەنگی پەرلەمان لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ . هەر لەم کاتەشدا کرێکارانی کۆکەرەوەی زبڵ و خاشاک هەر بەردەوامن لە مانگرتنەکەیاندا و زیاتر 10 هەزار تەن زبڵ و خاشاک لەسەر شەقام و بەردەم دوکان و باڕو چێشتخانەو ئۆفیسەکاندا کەڵەکەی کردەووە.
شەوی ڕابوردوو هەتا سەعات 11.30 ی شەو 217 کەس لەوانەی کە لە پاریس ناڕەزاییان دەربڕیوە بێ لەوانەی شەوی پێشتر دەستگیر کراون، لە شارەکانی دەرەوەی پاریس-یش 93 کەسی دیکە دەستگیر کراون.
پلانی ماکرۆن بۆ بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ بە فرمانی خۆی لە کۆتا خولەکدا بڕیارەکەی لە دەسەڵاتێکی دەستوری تایبەت تێپەڕێندرا دوای دوو مانگ لە مانگرتنی هەماهەنگی سەرتاسەری وڵات و هەندێک لە گەورەترین ناڕەزایەتییەکان لە ماوەی دەیان ساڵدا، حکومەت ئەو بڕیارەی دا چونکە ترسی ئەوەی هەبوو نەتوانێت زۆرینەی پەرلەمانتاران دەستەبەر بکات بۆ ئەوەی دەنگ بە پرۆژەکەی بدەن .
ماکرۆن لە ئەنجومەنی نیشتمانیدا بە خراپی شکستی هێناوە دوای ئەوەی گروپە ناوەندییەکەی نەیتوانی زۆرینەی ڕەها لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیدا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا بەدەستبهێنێت .




پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.