17/03/2023
لە مانگی یەکەوە تا ئێستا خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان لە فەرەنسا بەردەوامن دژ بە ڕیفۆرمەکانی ئیمانوێل ماکرۆن . ئەو ڕیفۆرمانەی، ڕاستیییەکەی ئەو هێڕاشانەی کە ماکرۆن و حکومەتەکەی دەیکەنە سەر کرێکاران و چەوساوانی فەرەنسا ، یەکێکیان بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشتییە لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ
پاش ئەوەی کە ماکرۆن بە تەواوی بۆی درەکەوت کە گریمانێك نییە کە لە ڕێگای پەڕلەمانەوە ئەوەی کە دەیەوێت بیسەپێنێت ، دوێنی لە دانیشتنی پەڕلەماندا بڕیاری دا کە دەسەڵاتە تایبەتییەکەی کە بڕگەی 49.3 ی یاسایە کە تایبەتە بە بوونی دەسەڵاتی تایبەت [Special Power ] کە بەخشراوە بە سەرۆك کۆمار ئەو بڕیارەی کە دەیەوێت جێ بەجێی بکات بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ پەڕلەمان ، واتە دەنگی پەڕلەمانی پێویست نییە . ئەمەیە جەوهەر و جوانی ڕژێمی دیمۆکراسی پەڕلەمانتاری ، کە لە کاتێکدا هیچ کام لە دەنگەدرانی فەرەنسا دەنگیان بەمە نەداوە، هەرە زۆرینەشیان بە ئاگا نەبوون لە بوونی ئەم بڕگە یاساییە.
هەر بە باسکردنی ئەمە لە پەڕلەمانە ، خۆڕسکانە بە دەیەها هەزار کەس ڕاژنە سەر شەقامەکانی پاریس و مارسێل و لیۆن و نانتێس و ڕیننس دژ بەم بڕیارە ، بەم هۆکارەشەوە پۆلیس 120 خۆپیشاندەری دەستبەسەرکردوە.
تەمەنی خانەنشیئکردن هەتا ئەگەر بیشبێتە 64 هێشتا بەراوەردێك نییە لە نێوانی هاووڵاتانی فەرەنسا و سەراپای دانیشتوانی ئەوروپادا بەڵام فەرەنسییەکان زۆر باش دەزانن کە هێڕش و هەڕەشەی حکومەت هەرکەس و هەر حیزبێک بێت لەوێدا ناوەستێت و ئەوە هەنگاوی یەکەم دەبێت بۆ هێڕشەکانی ئایندە . ئەوان ئەوە دەزانن گەر لەم جەنگەدا تێبشکێن سەرەتایە بۆ تێشکانی هەموو جەنگەکانی دیکە بۆیە خۆیان توند گرتووە و ئامادە نین ئەوەی کە نەوەکانی پێشخۆیان بە خەبات و تێکۆشانە بەدەستیان هێناوە لە دەستی بدەن و دەیانەوێت بیگوێزنەوە بۆ منداڵەکانیشیان.
نقابە و ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی فەرەنسا هەر لە ئێستاوە بڕیاریان داوە کە 23 ی مانگ ڕۆژی مانگرتنی گشتی سەرانسەرییە لە فەرەنسا کە لە کاتێکدا مانگرتنی کرێکارانی زبڵ و خاشاک پاکەرەوە بۆ زی اتر لە 10 ڕۆژە لە مانگرتندان .




پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.