مانگرتنی کرێکاران و هاوپشتی جەماوەریانەیان چۆکی بە حکومەت و خاونکار لە بریتانیا دادا

زاهیر باهیر

17/03/2023

زیاتر لە 6 مانگە  خۆپیشاندانی جەماوەیانە و مانگرنتی کەرتە جیاوازەکانی کرێکاران هەر لە کرێکارانی شەمەنەفەرەکان وژێرزەمنینی و مامۆستایان و نێرس و دکتۆر و مامۆستایان و وانەبێژان و کارمەندانی زانکۆکان و تیمی ئیسعافەکان و نقابەی کرێکارانی ئاگرکوژاندنەوە و کرێکاران و کارمەندانی  نقابەی بەشی خزمەتگوزاری و سەرسنورەکان و زۆری دیکە  لە مانگرتندان .   لەو کاتەوە ئەم کەرت مانگرتنی داوەتە دەست ئەو کەرت و بەردەوامبوون لە چالاکییاندا بۆ زیادکردنی موچە و کرێیان و هەرەها باشکردنی هەلومەرجی سەر کاریان .

لە سەرەتادا حکومەت و کۆمپانیاکان تەنانەت ئامادەی وتووێژیش نەبوون نەك هەر زیادکردنی موچەیان ، بەڵام شەقی زەمانە و کارایی مانگرتنەکانیان و دەرکەوتنی ئەو ڕاستتیە کە ئەوە ئەوانن :  مامۆستا ، دکتۆر ، نێرس ، سایەقی پاس و شەمەنەفەر و میترۆ و، ئاگرکوژێنەوە، بەشی فریاگوزاریی ، بەشەکانی دیکەن ، کە پارێزگاری لە وڵات و هاووڵاتیانی دەکەن و کاروبارەکانیان بەڕیوەدەبەن و دەیانگەیەننە سەرکار  و فێری خوێنەوارییان دەکەن و کادیری داهاتوی کۆمەڵ دروست دەکەن و لە نەخۆشی و پەتا دەمانپارێزن و نەششتەرگەریمان بۆ دەکەن و چاکمان دەکەنەوە و کە ئاگردەکەوێتە نێو ماڵ و شوێنی نیشتەجێبونمانەوە ئەوانن فریامان دەکەون و  ڕزگارمان دەکەن ، ئەوان کۆڵەکە و پایەی سەرەکی وڵاتن ، ئەوانن کە بەردەوامی دەدەن بە ژیان نەك کەسانی دەستەبژێر و گرپی بەڕیوەبەر و جێ بەجێکار و چەنەبازەکانی ناو پەڕلەمان و مشەخۆرەکانی کە لە وەزارەتدان و سەربازەکانن کە خۆیان بۆ بەرژەوەندی سەرمایەداران و کەڵەکەی سەرمایە دەدەن بە کوشت .

 پاش ئەوەی کە نە دەکرا  حکومەت چی تر چاوی لێبخشێنێت ئامادەگی خۆیانیان دەربڕی بۆ وتووێژو پارەی زیاتر خستنە سەر مێزی وتووێژ و دانوستاندن . ئێستا زۆرێك لەو بەشانە لە ڕاوێژی ئەوەدان کە ئایا ئەو بڕە پارەیەی [ ئۆفەرەی] کە حکومەت بڕیاری داوە ، قەبوڵ بکەن یانا.

ئەوە راستە کە ئۆفەرەکانی حکومەت  و کۆمپانیاکان زۆر لەوە کەمترن کە داخوازی کرێکاران بوون بەڵام ئەوە کێشەیەک گەورە نییە. بەدەستهێنانی ئەوە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆیان چونکە پاش نزیکەی 40 ساڵ متمانە بەخۆ لای کرێکاران و خەڵك دروست دەبێتەوە ، مۆدێلی هاوپشتیی و هاوکاری یەکدی دەگەڕێتەوە، ڕۆحییەتی کردنی چلاکی و ڕاوەستان بۆ مافە رەواکانی خۆیان بۆ جارێکی دیکە زیندوودەبێتەوە ، هەنگاوێك دەبێت بۆ دەستکەوتی زیاتر بێ ڕاڕایی و دڵەڕاوکێ ، ژمارەی ئەندامانی نقابە زیاد دەبێت .  لەسەر و ئەمانە هەموشیانەوە حەقیقەتێکی دیکە هەیە کە ئەویش :  بە دانیشتن هەموو شت لە دەست دەدەیت ، بە تێکۆشان هەوڵ و کردنی چالاکی هیچ نەبێت گریمانی لە سەدا 50 ی بردەنەوە جەنگەکەت هەیە.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: