15/03/2023
ئەم کەرتی کارکردن مانگرتن دەداتە دەست ئەو کەرت، لە کاتێکدا کە زیاتر لە 61 هەزار دکتۆری نوێی کەمخزمەت و ئەوانەیان کە تازە خوێندنیان تەواووکردووە و لەژێر چاودێری دکتۆرە ئەزمووندارەکانی دیکەدا کاردەکەن، بۆ 72 کاتژمێر مانیانیان گرتوە و بەیانی بە کاتی سەعات 7 دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان. هەر ئەمڕۆش کرێکاراننی نەقابەی قیتارەکانی ژێرزەمینی لەمڕۆوە، 4شەمە بۆ 24 سەعات ماندەگرن بەهۆی دەستکاریکردنی هەلومەرجی خانەنشینی و دانەمەزاراندی 650 کرێکار کە بوونیان لە محەتەکاندا زەروورن .
هەر ئاواش نقابەی مامۆستایان بۆ جارێکی دیکە ڕۆژی 4شەمە و 5شەمەی هەفتەی ئایندە ماندەگرنەوە .
لە بواری حکومڕانیشدا حکومەتەکەش ئەم قەیران دەیداتە دەست ئەو قەیران . هەر لەم ماوەیەدا لەو بڵاوکردنەوەی زیاتر 30 هەزار پەیامی کۆنە وەزیری تەندروستی کە کاتی خۆی کە لۆکداونیان بەسەر خەڵکیدا سەپاند کەچی خۆی دەرکەوت هەر لە ئۆفیسەکەی خۆیدا ژنە ڕاوێژکارەکەی کە هەردوکیان هاوسەریان هەیە ماچ دەکات بەو هۆیەوە دەستی لەکار کێشایەوە ، هەموو پەیامەکانی لە ڕێگای برادەرێکی خۆیەوە کە لە میدیادا کاردەکات بڵاوکراوەتەوە کە زۆر لایەنی گرتۆتەوە. ئەمەش مەخسەرە و سەریەشەیەکی زۆری بۆ حکومەت خودی کۆنە وەزیریش دروستکرد . دوای ئەم بێ ئابڕویەتییە یاسای نوێی پەنابەران هاتە ناوەوە کە فشارێکی زۆری لەسە حکومەت دروست کرد ، ئەمە هێشتا تەواونەبووە ئەوەی گەری لینیکا هاتە پێشەوە گەرچی حکومەت و بی بی سی ویستیان گەری دەربکەن بەڵام بە هاوپشتی و هاوکاری جەماوەریانەی هەموو لایەك بی بی سی و حکومەت لە پلانەکەیاند شکستیان هێنا. ئێستاش حکومەت ڕووبەڕوی مانگرتنی سەدەها هەزار کرێکار و کارمەند لە کەرتە جیاوازەکانی کارکردندا بووتەوە.




پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.