مانگرتن و پرۆتێستی کرێکاران لە فەرەنسا بەردەوامە

14/03/2023

تا ڕۆژی دووشەممەش هەزاران تۆن زبڵ و خاشاک لەسەر شەقامەکانی پاریس مایەوە، لە کاتێکدا کرێکارانی  زبڵ و خاشاك کۆکردنەوە پێیان نایە  هەشتەمین ڕۆژی  مانگرتنەکەیان  لە دەربڕینی  ناڕەزایەیی بەرامبەر بە پێشنیاری درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ.

ڕۆژ بە ڕۆژ زبڵ و خاشاکی زیاتر لە سەر شەقامەکانی پاریس و هەندێک ناوچەی دیکەی فەرەنسا زیاتر بڵاو دەبێتەوە.   دوای تەنها یەک هەفتە لە چالاکیی مانگرتنەکە، بە پێی هەڵسەنگاندنێکی هۆڵی شارەوانی پاریس ڕۆژی یەکشەممە، لانیکەم پێنج هەزار و 400 تەن  زبڵ و خاشاکی کۆنەکراوە لەسەر شەقامەکانی پاریس هەبوون.

چالاکیی مانگرتنەکان زیاتر پایتەختی فەرەنسایان گرتووەتەوە، بەڵام زبڵ کۆکەرەوەکانی ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکە وەک ڕێنیش وازیان لە کارەکانیان هێناوە و بە مانگرتوانی پاریسەوە پەیوەستبوونەتەوە.

نقابەش لە بەرانبەر حکومەتدا دەڵێت ” ئەوەی مانگرتنەکە دەوەستێنێت ئەوەیە کە ئیمانوێل ماکرۆن چاکسازییەکەی دەکشێنێتەوە.  ئەگەر ئەمە بکات، ئەوا پاریس زۆر بە خێرایی پاک دەبێتەوە.. ئێمە دەزانین چۆن ئەوە بکەین”، ڕێجیس ڤیسێلی، بەرپرسی لقی سی جی تی کە نوێنەرایەتی کرێکارانی زبڵ دەکات، بە ڕۆژنامەی فەرەنسی لۆ پاریسیانی وتووە.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: