14/03/2023
بە ملیۆینەها خەڵك لە هیندستان کە دەوڵەت و ئابوری لیبراڵ و نیو-لیبراڵ شکسیئ پێهێناون و پەراوێزی خستوون ژیانیان یا لە خێمەی ئاوادایە یاخود ماڵێک کە لە لەوح و تەنەکە دروستکراون .
هیندستیان گەرچی لە دوای چین بە وڵاتی سێیەم دادەنرێت کە پاشکەشە بە ئەمەریکا بکات لە ڕوی ئابوورییەوە، بەهۆی گەشەی ئابوورییەوە کە ئابووری لیبراڵ و نیو-لیبراڵ لە ئێستادا 400 ملیۆن کەسی داهاتی ڕۆژێکیان تەنها دۆلارێکە . ئەمە جگە لە نەبوونی ئاوی پاك و کارەبا و غاز.
بریتانیا لە ساڵی 2010 دا هاوکاری 421 ملیۆن پاوەندی بە دەوڵەتی ئەوێ کردووە لە نێوانی ساڵانی 2016 و 2021 بریتانیا پاش گۆڕینی سیاسەتی خۆی لە هاوکاری دەوڵەتەوە بۆ سەرمایەگوزاریی لە مارکێت و بزنسسدا لەوێ هەم بۆ قازانجی بێ گومان چینی ساماندارانی ئەوێ و هی بریتانیا 2.7 ملیار پاوەندی لەوێ سەرف کردووە .
هاوکاری بریتانیا بۆ هیندستان گوایە بۆ سەقامگیرکردنی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادیی قسەکردن و ڕادەربڕینە ، بەڵام ئەوەی ڕاستیە بریتانیا ئەو 3 مافەی بەلاوە گرنگ نییە، باشترین بەڵگەش ئەوەیە کە دەوڵەتی هیندستان ساڵ بە ساڵ و جار بە جار دوای هەڵبژاردن لەو سێ ڕووەوە خراپتر بووە.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.