08/03/2023
دوێنێ، سێشەمە شەوەکەی ، سەدەها کەس هاتنە سەر شەقامەکانی تیبلیسی پایتەختی جۆرجیا و هەروەها بەردەم بینای پەڕلەمان پاش ئەوەی پەرلەمان ڕای لەسەر بڕیارێکی نوێ دا سەبارەت بە ڕێکخراو و حیزبەکانی جۆرجیا، کە دەکرێت ئەم بڕیارەی ئێستا ببێتە یاسا.
بڕیارەکە گەر ببێتە یاسا کەد دەڵێت ” پێویستە هەر ڕێکخراوێک کە زیاتر لە 20%ی بودجەی خۆی لە دەرەوەی وڵات وەربگرێت، وەک “بریکاری بیانی”، [ بە کوردی خۆمان شێوە عەمیلێکی وڵاتانی بێیانە] ، دەبێت ناوی خۆی تۆمار بکات، یان ڕووبەڕووی غەرامەیەکی گەورە دەبێتەوە”
بەم هۆیەوە خەڵکانی هەمە جۆر و مەیلی جیا جیای سیاسی چوونە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان دژ بەمە تاکو نەبێتە یاسا. لەم بارەشدا زۆرینەی ناڕەزاییکەران داوای چونە یەکێتی ئەوروپا دەکەن ، داوای بڕینی پەیوەندی جۆرجیا لەگەڵ ڕوسیا دەکەن ، هەروەها تاوانباری حیزبی حاکم و دەسەڵاتداران دەکەن کە گوایە ئەوان دەیانەوێت تا ئێستاش هەمان یاسای کە لە ڕوسیا بەکاردەهێنرێت ، لە جۆرجیاش هەر بەکاربهێنرێت.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.