07/03/2023
خزمەتگوزاری ڕێگاوبان و شەمەندەفەر و ئاسمانی هەموویان کاریگەرییان لەسەر دەبێت لە ناڕەزایەتییەکدا بەهۆی پلانی بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ
ئەمڕۆ سێشەمە ، 07/03 ، مانگرتنی گەورەی کرێکاران و کارمەندانی هاتووچۆ بەشی پاس و مترۆ و قیتار و هەروەها فڕۆکەخانکان و پاڵاوگەکان دەستیپێکرد زۆرێك لە شارەکانی فەرەنسای توشی ئیفلیجی کردووە .
مانگرتنەکە دژ بە هەوڵی حکومەتە لەسەر بەرزکرندەوە تەمەنی خانەنشینییەوە لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ.. ئەمە جاری شەشەمە لە سەرەتای ئەمساڵەوە کە سەندیکاکان مانگرتن و خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکەن ، هیوایان وایە کە بە هەمان ڕێژەی بەشداریکردنەکەی یەکەم جار کە لە 19ی مانگی یەکدا بوو کاتێک زیاتر لە ملیۆنێک کەس دژی گۆڕانکارییەکانی خانەنشینی ڕێپێوانیان کرد، ئەمجارەش بەو ڕێژەیە خەڵکی بەشداری بکات.
بە هۆی مانگرتن و خۆپیشاندانەکانەوە پاسە ناوخۆییەکانی شار و شەمەندەفەرەکانی میترۆ لە شارە گەورەکاندا کاریگەرییان لەسەر دەبێت. کارایی لەسەر هێڵە ئاسمانییەکانیش داناوە کە لە 30%ی گەشتەکان لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا هەڵدەوەشێنەوە بەهۆی مانگرتنی کۆنتڕۆڵکەرانی هاتوچۆی ئاسمانی.. ئەوانەشی کە شەقامەکان بەکاردەهێنن دەتوانن ڕێگاوبان و ڕێڕەوی هاتووچۆ خاو بکەنەوە و ڕێگاکانی ناو شارە گەورەکان بگرن.، کە لەم بارەشدا پێدەچێت گەیاندن بۆ مارکێت و شوێنە بازرگانییەکان پەک بخات.
فابریس میچۆد، لە لقی کرێکارانی هێڵی ئاسنی سەندیکای کرێکارانی سی جی تی دەڵێت: “بیرۆکەکە ئەوەیە فەرەنسا بوەستێنرێت“.
هەندێک لە خوێندکاران، لەنێویاندا زانکۆی ڕێنس 2 لە Brittany، شەوی دووشەممە دەستیان بە گەمارۆدانی پاوەرەکان و فاسیلەتی نێو زانکۆکە کرد. بڕیارە ئەمڕۆ ، سێشەممە، قوتابخانەکان دابخرێن لە کاتێکدا بەشێک لە مامۆستایانی قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەکان بۆ ماوەی یەک ڕۆژ مانگرتن ئەنجام دەدە. هەروەها دەکرێت کاریگەری لەسەر کۆکردنەوەی خۆڵ و پیسایی ماڵان و سەر شەقامەکان لە چەند شارێکدا بەهۆی مانگرتنی کرێکارانەوە هەبێت.
لە ڕاپرسییەکی ئیفپۆل، Ifpo poll بۆ ڕۆژنامەی یەکشەممەی ڕۆژنامەی لێ جۆرناڵ دی دیمانش، دەرکەوتووە کە تەنها 32%ی خەڵکی فەرەنسا پشتگیری لە گۆڕانکارییەکانی خانەنشینی ماکرۆن دەکەن.





پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.