06/03/2023
چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە یۆنان لە بەیەکادانی دوو شەمەنەفەردا 57 لە سەرنشینانی کە زۆربەیان گەنج و قوتابی بوو گیانیان لە دەستدا و بە دەیەهای دیکە برینداران و هەندێکیش تائێستا چارەنوسیان دیارنییە.
وەکو نقابەی کرێکاران و کارمەندانی ڕێگای ئاسنینی یۆنان دەڵێت ئەم کارەساتە چاوەڕوانکراوبووە کە ساڵەهایەکە ئێمە کەمووکوڕییەکانمان بە بەرپرسان وتووە. نقابە دەڵێت ڕووداوەکە بەهۆی خراپی ئامێرەکان، ڕاهێنانی ناتەواو و کەمی سایەقەکانەوە و هەروەها نەبوونی ستافی تەواو ئەم کارەساتە ڕوویداوە .
لەو ڕۆژەوەی ئەمە ڕویداوە کرێکاران و کارمەندانی ڕێگای ئاسنین و شەمەنەفەرەکان لە مانگرتندان و سەددەها هەزاریش لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایددان .




پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.