کرێکارانی مەخزەنەکانی ئەمازۆن لە بریتانیا لە مانگرتندان

28/02/2023

ئەمڕۆ، سێ شەمە ، 28/02 لە بریتانیا 400 کرێکاری ئەمازۆن کە لە مەخزەنەکاندا کار دەکەن مان دەگرن بۆ بەرزکردنەوەی کرێیان لە 10.50 پاوەندەوە بۆ 15 پاەوەند ، هەروەها بۆ باشکردنی هەل و مەرجی سەر کاریان  .

کرێکارانی ئەمازۆن پارەیەکی ئێکجار کەم وەردەگرن بۆ کارێک کە کاری نەکردەیە و لە هەل و مەرجێکی ئەوەندە سەختتدا کار دەکەن مەگەر کۆیلەکانی چەرخەکانی پێشتر ئاوا زەلیل بووبێتن .  ئاخر ناکرێت تۆ بۆ چوونە سەر ئاودەستت وەختت بۆ دیاری بکرێت؟ ناکرێت لە کاتێکدا کە شمەكەکان دەگەیەنیتە دەست ئەوانەی کە بە ئۆن لاین کڕیویانە بوتڵی گەورە یا دەبەت لەناو ڤانەکەتدا پێبێت تاکو میزی تێبکەیت؟ ناکرێت بەدوای شوێنێکدا بگەڕێیت و میزێکی لێبکەیت چونکە وەختت لەسەر حسابە و چاودێری دەکرێیت و زەرەری بۆ ئامادەکاری و گورج و گۆڵیت دەبێت کە ئەوەش سنوری مانەوەت و ماوەی کارکردنت لەو کۆمپانیایەدا دیاریدەکات.  ناکرێت تۆ وەکو ڕۆبۆت حسابت بۆ بکرێت نەك وەکو مرۆڤ؟

لە کاتێکدا کە مامەڵەی کرێکاران لەوێ ئاوادەکرێ و هەل و مەرجی سەر کاریان ئاوا سەختە خاوەنی ئەمازۆرن، جێف بۆزۆس ، یەکێكە لە هەرە دەوڵەمەندەکانی دونیا و هەر ساڵی پار کۆمپانیاکەی لە بریتانیا بە تەنها 204 ملیۆن پاوەندی قازانج کردوە . ساڵی 2019 بۆ 2020 ، نزیکەی دوو قات قازانجی کردوە کە 21،3 ملیار پاوەند بووە و لە ساڵی 2021 دا 33،4 ملیار دۆلاری قازانج کردووە ، کەچی سەعاتی 10.50 پاوەند بۆ کرێکاران بە زۆر دەزانێت .

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: