مەیل و شەپۆلی رایسیستیانە لە بریتانیادا لە هەڵکشاندایە

26/02/2023

لە گەڵ دەمکردنەوەی سیاسییەکان و دەسەڵاتداراندا بە بانگەشەی  ڕاگەیاندنێکی خراپ دژ بە پەنابەر و کۆچبەر ڕەنگە هاندەری دەیەها کەس بێت کە ببنە ئەندام و لایەنگری ڕێکراوە توندڕەو و  دژە بێیانەکان ، یاخود ڕێکخراوە فاشییەکان .  نەك هەر ئەوە بەڵکو هەندێك لە دروشمی خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانیاندا قسەی کەسانی دەسەڵاتداری وەکو وەزیری ناوخۆ و پۆلیس یا سەرەك وەزیران یا ئەوانی دیکەیانن.

دوێنی شەمە ، 25/02 ، نزیکەی 200 کەس دژ بە کۆچبەر و پەنابەر لە شارێکی بچوکی وەکو سکێکنس کە کەوتۆتە باکوری بریتانیاوە چونە بەردەم ئەو ئوتێلەی لەو شارەدایە کە پەنابەرەکانیان تێخستوە بە بەرزکردنەوەی درروشم و هیتاف کێشان.

هاوکاتیش بزوتنەوەی ” هییوا نەك ڕق و کینە” لە بەرانبەریاندا خۆپیشاندانیان کرد بۆ ڕەتدانەوەی ئەوان و پەراوێزخستنیان .

دروشمی گروپی دژ بە کۆچبەران و پەنابەرانی ئەو گروپە تازەیەی کە لەژێر ناوی ” جێگرەوەی نیشتمانپەروەرانە” ئەمانە بوون:

چی تر پەنابەر نا

بەلەمەکان بوەستێنن

دمانەوێت وڵاتەکەمان بگێڕینەوە بۆ خۆمان

داگیرکاریی بوەستێنن، جێگامان ناگۆڕرێتەوە.

ئێوە ڕایسستن ، دژی خەڵکی سپین

هاوکاتیش لە شارۆجکەیەکی دیکە 100 کەسێکی دیکە هاتنە بەردەم ئوتێلێک کە لەوێش پەنابەری تێدا بوو هاواریان دەکرد ئەمانە پەنابەری ڕاستینە نین

لەبەرانبەر ئەماندا گروپی ” هیوا نەك ڕق و کینە”  بەخێرهاتنی پەنابەریان دەکرد کە دەیان وت پەنابەران بەخێر بێن .

ئەمان دەڵێن  “گرووپە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان هەوڵدەدەن گرژییەکان لە کۆمۆنێتییە ناوخۆییەکاندا بوروژێنن بۆ ئەوەی ئەجێنداکانی خۆیان بەرەوپێش ببەن..  هیوا نەک ڕق و کینە دەلێت   لە ساڵی ڕابردوودا چالاکیی ڕاستڕەوی توندڕەو و دژە کۆچبەران بە ڕێژەی 102% زیادی کردووە. “ئەم زیادبوونە گەورەیەی چالاکییەکانی ڕاستڕەوی توندڕەو و دژە کۆچبەران لە بۆشاییدا بوونی نییە. ئەرکی حکومەتە کە کۆتایی بە بەکارهێنانی خراپی  زمانیان بهێنێت کە وزەیەکەو دەیدات بە  بە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان ڕێگەیان پێدەدات. حکومەت دەتوانێت  ڕێوشوێنی پارێزراو لە دەوری هۆتێلەکان دابنێت و دووبارە سەیری سیاسەتەکانیان بکەنەوە کە لە پلەی یەکەمدا بووەتە هۆی ئەم دۆخە مەترسیدارە.”

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: