16/02/2023
دوێنێ 4 شەمە، 15/02 ، بە هەزران لە خانەنشینبووان پرۆتێستی گەورەیەیان لە دوو شاری گەورەی چین کرد: Wuhan و Dalian و بڕیارە ئەمڕۆ و بەیانیش دووبارە ناڕەزایی دیکە بکەنەوە.
ماوەیەکە دەوڵەتی چین پارەی تەئمینی تەندروستی خانەنشیکراوانی کەمکردۆتەوە کە لە کاتێکدا هی پیاوانی دەوڵەتی دەستکاری نەکردووە و هەر وەکو خۆی ماوەتەوە لەگەڵ ئیمتیازاتی دیکەدا. ئەمەش یانی کەمکرنەوەی دەرماڵە کە لە ساڵی 2021 وە دەوڵەتی چین وردە وردە کەمیدەکاتەوە. ئەمان گردبوونەوەیەکی زۆر گەورەیان لە ناوەڕاستی پارکێکی زۆر گەورەی شاردا کردووە دەورەیان بە پۆلیس گیراوە تاکو خەڵکانی دیکە پێیانەوە پەیوەست نەبنەوە . هەموو بە جارێك هاواریان دەکرد ” ئەو پارەیەی کە داومە بۆ تەئمینی تەندروستی بمدەرەوە” .
گەرچی خەڵکانی دیکە ناتوانن بەشدارییان بکەن بەڵام لە سۆشیال میدیادا لایەنگر و هاوثشتی زۆریان دەکرێت ، بۆ نموونە ” یەکێک لە لایەنگرانیان لە سۆشیال میدیا وتی: “ئەم کەسە پیرانە دەتوانن بێنە دەرەوە [بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین] نەک تەنها بۆ خۆیان بەڵکو بۆ نەوەکانی داهاتووش.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “بیمەی پزیشکی و کۆمەڵایەتی بەبێ گرێبەست پلانێکی سەمایەگوزاری ساختەیە. ئەگەر ئەمڕۆ نەچنە سەر شەقامەکان، منداڵ و نەوەکانتان بۆ چەندین نەوە دەبنە کۆیلە”.
یەکێکی دیکە نوسیوێتی “ئەگەر دەرماڵەی بژێوی سەرەتایی بۆ خەڵک کەم بکەنەوە، کێ لە نەوەی گەنجان متمانە بە حکومەت دەکات؟”

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.