16/02/2023
لە کاتێکدا کە ئێمە ناتوانین پارەی غاز و کارەبا بدەین کەچی ئەوان بڕی قازانجیان لە سەرەکەتندایە.
خاوەنی کۆمپانیای غازی بریتانی، سێنتریکا، ڕایگەیاند کە قازانجی ساڵی پارەکەیان ، 2022، گەیشتە 3.3 ملیار پاوەند . ئەم بڕی قازانجە بە هیچ شێوەیەك بەراورد بە ساڵی 2021 ناکرێت کە قازانجی سێنتریکا 948 ملیۆن پاوەند بووە .
ئەمە لە کاتێکدا کە کە لە مانگی ئۆکتۆبەری پارەکەدا نرخی غاز بە ڕێژەی لە سەدا 85.3 سەرکەوت و لە مانگی یەکی ئەمساڵدا جارێکی دیکە سەرکەوتەوە و بڕیارە لە مانگی نیسانیشدا بۆ جاری سێیەم نرخی غاز لە سەر ماڵان و بزنس بەرزتربکرێتەوە.
لە بەیتانیا نزیکەی 3 ملیۆن لەوانەی کە پارەی غاز دەدەن میتەریان بۆ دانراوە کە دەبێت پێشوەخت پارەی تێبخەیت وەکو تەلەفون ، تاکو گازت هەبێت کە ئەمەش بە سروشتی زۆر گرانتر دەکەوێت لەوانەی کە لە ماڵ و شۆپ و شوێنی بزنسەکانیاندا جیهازیان بۆ دانراوە و مانگانە یا خود وەرزانە بری ئەو غازەی کە بەکارهێنراوە دەخوێنرێتەوە و دواتر پارەکەی دەدرێت.
لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە کە بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی غازەوە زۆرێک لەو 3 ملیۆن کەسە و ئەوانی دیکەش نەیانتوانیوە کە پارەی غازەکەیان بدەن بۆیە زیاتر لە 300 هەزار کەس لەوانەی کە نەیانتوانیوە پارەکە بدەن کۆمپانیای غازی بریتانی خەڵکیان ناردووە کە جیهازی خوێندنەوەی بڕی غازەکەیان بگۆڕن بەو جیهازانەی گەر پارەی تێنەخەیت کارەبات نابێت . هاوکاتیش زۆرێك لەونەی کە ئەو جیهازەیان هەیە گەر پارەی تێنەخەیت کارەبات نابێت ، نەیانتوانیوە کە لە کاتی زۆر زۆر پێویستدا نەبێت کارەبا بەکاربهێنن .
لە ئێستادا کەمپەینی نەدان و ڕاگرتنی دانی پارەی غاز لە بریتانیادا دەستبەکارەو بە هاوکاری گروپەکانی دیکە و فشارخستنە سەر کۆمپانیای غاز و هاتنەپاڵی هەندێك لە سیاسیەکانیش ، توانراوە کە فشاری گەورەی کۆمپانیاکە لەسەر نەدانی پارەی غاز ڕاگرێت و غازیان لێنەبریت و ئەوانەی کە ئەو جیهازانەیان بۆ دانراوە کە تا پارەی تێنەخرێت غاز نابێت ، جیهازی ئاسایی [ میتەری ئاسایی ] بخرێتە جێگاکەی .

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.