09/02/2023
دوای ئەوەی کە نقابەی کرێکارانی ئاگرکوژێنەوە بڕیاری مانگرتنیێکی دیکەیان دا و پاش ڕازینەبوون بە ڕێژەی ئەو پارەیەی کە بڕیار بوو بۆیان زیادبکرێت، ئێستا پاش وتووێژێکی دوورودرێژ لە نێوانی نقابەکەیان و بەرپرساندا : ئیدارەکەیان و حکومەت ڕازیبوون کە بە ڕێژەی لە سەدا 7 مووچەیان بۆ زیاد بکەن . ئەم بڕە زیادەیە لە 01/07 ساڵی پارەکەوە بۆیان حسابە لە مانگی تەموزی ئەمساڵیشەوە بە ڕێژەی لە سەدا 5 جارێکی دیکە موچەکەیان دەچێتە سەرەوە، واتە موچەکەیان لە مانگی تەموزەوە بە ڕێژەی لە سەدا 12 بەرزدەبێتەوە.
ئەمە سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بوو بۆ ئەم کرێکارانە چونکە تەنها بە بڕی لە سەدا 2 لە سەرەتادا بڕیار بوو کە موجەیان بۆ زیاد بکرێت .
لە ئێستادا ئەمانیش مانگرتنەکەیان هەڵپەساردووە و ئەم هەواڵە دەنێرێیت بۆ هەموو ئەندامانی نقابەکەیان دەبێت دەنگی لەسەر بدەن ، ئەگەر بەوە ڕازی بن ئەوە مانگرتنەکەیان هەڵدەوەشێننەوە ، ئەگەر ڕازیش نەبن ئەوە مانگرتنەکەیان دەکەن.




پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.