09/02/2023
دوێنێ 4شەمە، 08/02/23 گروپێکی10کەسی بە ناوی Green New Deal Rising دایان بەسەر گردبوونەوەیەکی حیزبی حاکمی بریتانیا ( حیزبی تۆری / موحاجیزین ) .گردبوونەوەکە بۆنەیەك بوو کە بۆ دەستکەوتنی فەند ( پارە) کە لە لایەن هەندێك لە ئەندام پەڕلەمانی حیزبی موحافیزینەوە لە ئوتێلێکی ڕاقیدا دەکرا.
هەر بە دەستپێکردنی قسە یەکسەر 3 لە چالاکوانەکان هەستان لەسەر کورسییەکانیان داوای چارەنوسی 222 منداڵی پەنابەر کە لە ئوتیلێکدا لە لایەن دائیرەی کۆچەوە دانرابوون و ئێستا دیارنین . دوای ئەوە ئەوانی تریش بەدوای ئەماندا هەڵسان قسەی تریان کرد و داوای دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆو پۆلیس و وەزیرێکی دیکە کە ڕاستەوخۆ بەرپرسە لە پەنابەران.
دوای ماوەیەکی کورت سکوێرەتی بەزۆر کردنیانە دەرەوە . گەرچی ئەمە ئەنجامێکی نییە بەڵام چالاکییەکی گرنگە و دەکرێت بکرێت هەم بۆ بە ئاگاهێنانەوەی بەشداربووانی گردبوونەوەکە و هەم بۆ مەبەستی میدیاش کە دەنگ دەداتەوە بەو هۆیە خەڵکێکی زۆر دەزانێت کە ئەوەندە منداڵ دیار نین ، دیارە ئەمانە دزراون یا هەڵخەڵەتێنراون و براون بۆ بازرگانی جنس .

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.