خۆپیشاندانەکان لە ئیسرائیل بەردەوامە

05/02/2023

دوێنێ، شەمە، 04/02 بۆ پێنجەم جار بە سەدەها هەزار کەس ڕژانەوە سەر شەقامەکانی شارەکانی ئیسرائیل.  خۆپیشاندانەکەی دوێنێ زۆر گەورەتر بوو لەوانەی پێشوو هەروەها نزیکەی 20 شاریشی گرتبووەوە. 

خۆپیشاندەران داوای دەست لەکارکێشانەوەی بێنجمەن نێتەنیاهوو [ نازناوەکەی بی بی ]  سەرەك وەزیران کە بەهەڵبژاردنی مانگی یازدەی ساڵی پار هاتە سەر حوکم و بە هاوکاری هەرە ڕاستڕەو و لایەنە توندڕەوەکانی ئیسرائیل توانی حکومەت پێكبهێنێت . بۆ پێكهێنانی حکومەتەکەی، نێتەنیاهوو باجێکی گەورەی دا بە دانانی ڕاستڕەو و توندڕەوکان لە وەزارەتە گرنگەکاندا کە بەمەش نێتوانی دیل و ملکەچی داخوازی ئەم لایەنانە بووە کە بە گوێرەی میدیای ئیسرائیل و ئەوروپا ، ئیسرائیل تا ئێستا حکومەتی ئاوا ڕاستڕەو و توندڕەوی بەخۆوە نەبینیوە.

خۆپیشاندەران لە هەموو پارت و توێژاڵە کۆمەڵایەتییەکانی ئیسرائیلدا یەککەوتون لەسەر دەست لەکارکێشانەوەی نێتەنیاهوو و بەردەوامیدان بە دیمۆکراتییەت لە ئیسرائیلدا کە لای ئەمان حکومەت حکومەتێکی نادیمۆکراتییەو مەترسی لەسەر چارەنوسی ئیسرائیل دروستکردووە.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: