مانگرتنی زیاتر لە نیو ملیۆن کڕیکار و مامۆستا لە ئینگلەند و وێڵز

01/02/2023

ئەمڕۆ 4شەمە، 01/02/2023 مامۆستایانی قوتابخانەکان و کارمەند و وانەبێژەکانی زانکۆکان و ستافی سەر سنوورەکان و پشکنینی پەساپۆرتی گەشتیاران و هاتوچۆکەرانی فڕۆکەخانەکان و کڕیکارانی سەندیکای خزمەتگوزاری گشتی بەشەکانی دیکەی سەر بەدەوڵەت و سەندیاکی ئەسلیف، سایەقەکانی قیتار  و بەشێك سایەقی پاسەکانی خۆرئاوای لەندەن و ئەندامانی هەندێك لە سەندیکای دیکە دەستیان لە کاركێشاوە بە هۆی  ئامادە نەبوونی حکومەت بۆ زیادکردنی کرێ و موچەیان .

سەندیکای مامۆستایان  پێشبینی کردووە کە مانگرتنەکەی ئەمڕۆیان کاریگەری لەسەر  85%ی قوتابخانەکان دادەنێت. سەندیکای ئەسلیف، سایەقی قیتارەکان ڕۆژی هەینیش ، 03/02 دووبارە ماندەگرنەوە.

هەروەها مانگرتنەکە  زیاتر لە 100 هەزار فەرمانبەری حکومی لە زیاتر لە 100 فەرمانگە و دائیرەی گشتیدا گرتۆتەوە. لەوانە دامەزراوە و ئۆفیسەکانی وەکو  فەرمانگەی کابینەکانی وەزیرەکان ، بەشی تەندروستی، گواستنەوە، پەروەردە و بازرگانی، و مۆزەخانەی بەریتانیا، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و تۆماری زەوی بەریتانیا هەر هەموو هەمانە یا بە تەواوی داخران و نەکرانەوە یاخود بە نیوەناچلی کرانەوە

هاوکاتیش بە هەزارانی دیکە لە باوکان و دایکان ناچاربوون کە نەچنە سەر کار تاکو ئاگایان لە منداڵەکانیان بێت.

پرۆتێستەکەش لە سەعات ی11.30 سەر لەبەیانییەوە دەستی پێکرد کە زیاتر لە 100 هەزار کەس بەشداریکرد بۆ هاوکاری و هاوپشاتیی مانگرتوان .  ئەم ژمارەیە بۆ ڕۆژانی کارکردن واتە ڕؤژێك کە پشوو نەبێت ژمارەیەکی مێژوییە و بە دەگمەن لە بریتانیا ڕێکدەکەوێت کە خۆپیشاندان و پرۆتیستەکان لە ڕۆژانی سەر کاردا بێت.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: