02/02/2023
کۆمپانیای شێل دوێنێ ئاشکرای کرد کە قازانجی ساڵی پارەکەی ، 2022 ، 40 ملیار دۆلار بووە . هەر بە تەنها لە وەرزی چوارەمی ساڵدا 9.81 ملیار دۆلار قازانجەکەی بووە. بڕی ئەم قازانجە لە چاو ساڵی 2021 دا 19.3 ملیار زیادی کردووە .
کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، کۆی گشتی دابەشکردنی پشکەکان لەم چارەکە ساڵەدا 6.3ملیار دۆلار بووە، دوای ئەوەی بە ڕێژەی 15% پاداشتەکەی بەرزکردووەتەوە. هەروەها لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا 4 ملیار دۆلار کڕینی پشکەکانی ڕاگەیاند. بەگشتی کۆمپانیای شێڵ لە ساڵی2022 دا 26 ملیار دۆلاری بەسەر خاوەن پشکەکاندا دابەشکردووە.
شێڵ کە بووەتە هۆی پیسکردنی ژینگەی ئەو دەڤەرەی کە کاری لێکردوە لە نایجیریا و زیاتر لە 35 ساڵە خەڵکی ئەو ناوچەیە باجی ئەو پیسبوونە دەدەن بە توشبوونی چەندەها نەخۆشی خراپی وەکو شێرپەنجە ، بۆیە لە ئێستادا 14 هەزار کەس شەکوایان لەسەر کۆمپاینای شێڵ تۆمار کردووە.
هاوکاتیش کۆمپانیای ئێکسۆنیش ئاشکرای کرد کە قازانجی ساڵی پاریان، 2022 ، 56 ملیار دۆلار بووە ، لە هەر سەعاتێکدا نزیکەی 6.3 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە.
کۆمپانیا گەوەرەکانی نەوت پێشبینی ئەوەیان لێدەکەرێت کە بە هەموویان 200 ملیار دۆلار قازانجیان لە ساڵی 2022 دا دەست کەوتبێت .
ئێکسۆن بە بەراورد لەتەك ساڵی 2008 دا قازانجێکی باشی کردووە . لە ساڵی 2008 دا قازانجی ئەو ساڵەی 45.2 ملیار دۆلار بووە ئەمە لە کاتێکدا کە نرخی بەرمیلێك نەوت بەرزبووەوە بۆ 142 دۆلار کە نرخەکەی لە سەدا 30 زیاتر بووە لە ساڵی پارەکە. بەرزبوونەوەی قازناجی ئەم کۆمپانیایانە ئەوەش دەردەخات کە ڕوودانی شەر و جەنگە گەر قازانجەکەیان زیاتر نەکات ئەوە کەمتری ناکاتەوە.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.