31/01/2023
ئەمڕۆ 3 شەمە ، 31/01/23 مانگرتنی سەرتاسەری لە فەرەنسا لە شەپۆلی دووەمی ناڕەزایەتییەکان دژی پلانەکانی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن بۆ بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵەوە بۆ64 ساڵ دەستیپێکرد .
لەم مانگرتنەی ئەمڕۆدا هەشت سەندیکای گەورە بەشداری لە مانگرتنەکەدا دەکەن، کە قوتابخانە و گواستنەوەی گشتی و پاڵاوگەکانی نەوت پەک دەخات. خۆپیشاندان لە سەرانسەری فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی یەکەم ڕۆژی چالاکی کە هەر لەم مانگەدا روویدا زیاتر لە ملیۆنێک کەسی بەخۆیەوە بینی شەپۆلی دووەم کە ئەمڕؤیە دەستیپێکردەوە. سەندیکاکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، نیوەی مامۆستایانی وڵات پەیوەندییان بەو مانگرتنەوە کردووە.
پێشبینی دەکرێت لانیکەم لە 200 شار و شارۆچکەی فەرەنسەدا خۆپیشاندانی سەر شەقامەکان ڕووبدات و بەپێی ڕاپۆرتەکان 11 هەزار پۆلیسش خراونەتە سەر شەقامەکان و جێگیرکراون.
سەندیکای CGT ڕایگەیاندووە، لانیکەم سێ لەسەر چواری کرێکاران لە پاڵاوگە گەورەکانی نەوت و کۆگاکانی سووتەمەنی کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی/ وزە دەستیان لە کار کێشاوەتەوە. هاوکاتیش هەر ئەو ڕاپۆرتە دەڵێت وێستگەکانی کارەبا دوای ئەوەی کرێکاران لە کۆمپانیای سەرەکی کارەبای EDF مانیان گرت، بەرهەمهێنانیان کەمبووەتەوە.
…………….
تێبینی: لە دانیمارک تێکڕای تەمەنی خانەنشینی لە ئێستادا 66.5 ساڵە و لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر بەرز دەبێتەوە بۆ 69 ساڵ.



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.