زاهیر باهیر
27/01/2023
میدیای بریتانی ڕۆژ بە ڕؤژ گەندەڵی نوێ یاخود کەلێنی نوێی لە ژیانی نەدیم زەهاوی-دا دەدۆزێتەوە ، ڕۆژ بە ڕۆژ چاڵەکەی قوڵتردەبێتەوە گەرچی بە تەواوی پشتوۆپەنای وەزیرەکانی هاوکاری لە دەستداوە و هەندێکیشیا داوای ئەوەی لێدەکەن کە دەست لەبەرپرسییەکەی کە سەرۆکی حیزبی موحافیزینی بریتانیایە لە کاتێکدا کە لێپێچینەوەی لەسەر دەکرێت، کەچی ئەم پیاوە سوك و دەڵاڵی نەوتە دەستی بەو پلەیەوە گرتووە و ئەوەندە کەرامەت و شەخسیەتی نییە پێش ئەوەی کە دەریبکەن یاخود میدیا زیاتر لایەنە گەندەڵکارییە شاراوەکانی دیکەی ئاشکرا بکەن .
نەدیم زەهاوی بەوە تاوانبارکراوە کە شەریکی دروستکردنی کۆمپانیای YouGov کە بنکەکەی لە جەبەل تارقە کاتێك کە پشکەکانی فروۆشتوە لە نێوانی 2007 و 2018 دا نزیکەی 27 ملیۆن پاوەندی کاپیاتڵی لێپەیدا کردووە بەڵام باجی تەواوی نەداوە . دواتر ئاشکرا بوو کە دەبوایە لانی کەم 3.7 ملیۆن پاوەند باجی بدایە .
ئێستا کە دائیرەی باج ، زەریبە، داوای ئەوە دەکەن کە بیەاتەوە بەڵام ئەو بڕە پارەیە چووەتە سەرەوە بەهۆی لە سەدا 30 سزادانەوە و بەهۆی چوونە سەری بڕی سووەوە .
زەهاوی خۆی ڕاستی مەسەلەکان ناڵێت و هیچ ئاشکرا ناکات جگە لەوەی کە دەڵێت من متمانەم بەخۆم هەیە کە بە ڕێگای یاسایی هەموو شتێک کراون . لەگەڵ ئەوەشدا لیژنەی لێپێچینەوەی لەسەر دروستکراوە.
لە دوێنێوە شتێکی دیکەشی لێدەرکەوتووە . زەهاوی لەگەڵ لانە صائیبی ژنیدا کۆمپانیایەکیان لە ساڵی 2010 دا دروستکردووە بە ناوی ” زەهاوی و زەهاوی ” کە زیاتر مامەڵە و کڕینی خانوو و موڵکە . ئێستا دەرکەوتوە کە ئەم بڕێك موڵكی کریوە کە ئەو وێنانە هەندێکیانن بە 60 ملیۆن پاوەند لەم پارەیە گوایە 30 ملیۆنی قەرزکردووە ، بەڵام قەرزی بێ زەمانەت ، بێ پشتیوانی ، کە ئەمە جێگەی گومانە و خۆشی هیچ باس ناکات . گەر ئێستا ئەم موڵکانە بفرۆشرێتەوە بایی 100 ملیۆن دۆلارن .
ئەمانەی خوارەوە ئەو تۆمار و بەڵگانەن کە لەسەری دۆزراونەتەوە و ڕۆژنامەکانیش دەری دەخەن . منیش وەکو خۆی بۆ کوردی وەرمگێڕاون:
لە ئێستادا کۆمپانیای زەهاوی و زەهاوی خاوەنی17تایتڵی موڵک و ماڵی-ن، بەپێی تۆمارەکانی دائیرەی تۆماری زەوی، لەنێویاندا سێ بینا کە بە نزیکەی 19 ملیۆن پاوەند لە ناوەڕاستی ویمبڵدۆن لە ماوەی ساڵی 2016 دا دەستیان کەوتووە، کە بریتین لە شوێنی بانکی ناتوێست و بلۆکێکی ئۆفیس؛ بیناکانی گیڵدهۆڵ لە بیرمینگهام کە گۆڕدراون بۆ شوێنی ئۆفیس و لە ساڵی 2019 بە 12 ملیۆن پاوەند کڕدراون؛ و یەکەیەکی فرۆشتنی تاکەکەسی بە بڕی 6.3 ملیۆن پاوەند لە کامبریجشایر کە لە ساڵی 2021 کڕدرا کە شوێنی مارکێتێکی کۆمپانیای Co-op ە.
موڵکە بازرگانییەکان جیاوازن لە موڵکە نیشتەجێبوونەکانی ئەو دوو هاوسەرە کە بە ناوی زەهاوی و سائیبەوە هەڵگیراون، کە خانوویەکی 13.75 ملیۆن پاوەند لەخۆدەگرێت کە 10 ساڵ لەمەوبەر لە هیلالی بەلگراڤیا کڕدراوە. هەروەها خێزانەکە خاوەنی جەمعیەی
قوتابخانەی جل و بەرگ و سواربوونن لە شاری وارویکشایر.
لە حیساباتی زەهاوی و زەهاوی تا مانگی حوزەیرانی 2018، قەرزەکان کەمێک زیاتر لە 12 ملیۆن پاوەند زیادیان کردووە بۆ نزیکەی 27 ملیۆن پاوەند.. دوایین تۆمارکردنەکان دەریدەخەن تا مانگی حوزەیرانی 2021 سێ ملیۆن پاوەندی دیکە بە قەرز دراوە، دوای ئەوەی زەهاوی کۆنترۆڵی کۆمپانیاکەی ڕادەستی هاوسەرەکەی کردبوو و لە سێیەم ڕۆڵی خۆیدا بوو وەک وەزیرێکی بچووک، سەرپەرشتیکردنی جێگیرکردنی ڤاکسینەکانی Covid-19.هەروەها لانە سائیب خاوەنی دوو کۆمپانیای دیکەی خانووبەرەیە کە لە ساڵی 2018 دامەزراوە. بەپێی دوایین تۆمارەکانی ماڵی کۆمپانیاکان، 8.74 ملیۆن پاوەند لە قەرزی بەڕێوەبەران پێشوەختە دراوە بە زەهاوی بریرلی هیڵ کە خاوەنی شوێنێکی تاکەکەسی و زەوییە، لەگەڵ 3.34 ملیۆن پاوەند قەرزی بەڕێوەبەر کە پێشکەش بە زەهاوی و بەرهەمهێنراوە کە خاوەنی زەوییە.




پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.