لیستی مانگرتنی کرێکاران لە بریتانیا

26/01/2023

23/01/2023

کرێکارانی ئەمبولانس کە لەلایەن سەندیکای یونیسۆن و یونایتەوە نوێنەرایەتی دەکرێن، مانیان گرتووە، شانبەشانی هەندێک لە کارمەندانی ئەمبولانس لە سەندیکای جی ئێم بی کە لە خۆرئاوای ئینگلەند ئەوانیش مانیان گرت بۆ زیادکردنی مووچە و کرێ.

24/01

کرێکارانی ئەمبولانس کە لەلایەن سەندیکای جی ئێم بی-یەوە  نوێنەرایەتی دەکرێن لە باکوری ڕؤژئاوای ئینگلەند مانیان گرت.

 25/01

شۆفێرانی پاسەکان کە سەر بە کۆمپانیای ئەبێلیۆ لە لەندەن ، چالاکیی مانگرتنیان دەستپێکردووە، کارایی زیاتریان لەسەر ڕێگاکانی باشوور و ڕۆژئاوای لەندەن داناوە.

25/01

ئەندامانی سەندیکای GMB کە لە مەخزەنی کۆڤێنتری ئەمازۆن کاردەکەن، ڕێوشوێنی مانگرتنیان گرتەبەر.

25/01

مامۆستایانی سکۆتلەندا بە نوێنەرایەتی پەیمانگای پەروەردەیی سکۆتلەندا (EIS) لە هەندێک ناوچەی وڵات بەردەوامبوون لە چالاکیی مانگرتن و نەکردنی هەندێك لە کارەکانیان .

26/01

زیاتر لە 4200 فیزیۆتێراپی کە کاری چارەسەری سروشتی [ عیلاجی تەبیعی] دەکەن  لە زیاتر لە 100 دامەزراوەی [NHS ]   بەشی تەندروستی نیشتمانی کە ئەندامی کۆمەڵەی چارتەرد بۆ چارەسەری فیزیۆتێراپین ،ئەمڕؤ، 26/01 مانیان گر.

26/01

شۆفێرانی پاسەکان کە لەلایەن کۆمپانیای ئەبێلیۆ لە لەندەن دامەزراون، بەردەوامن لە چالاکییەکانی مانگرتن.

26/01

. مامۆستایانی سکۆتلەندا کە لەلایەن سەندیکای [EIS ] وە  نوێنەرایەتی دەکرێن لە هەندێک ناوچەی وڵات بەردەوامن لە مانگرتنەکانیان.

26/01

کرێکارانی ئەمبولانس کە ئەندامی سەندیکای  یونایتن لە دامەزراوەی ئەمبولانسی ئێرلەندای باکوور مانیان گرت.

27/01

مامۆستایانی سکۆتلەندە کە لەلایەن EIS نوێنەرایەتی دەکرێن لە هەندێک ناوچەی وڵات بەردەوام دەبن لە چالاکی مانگرتن و وەستان لە کردنی چەند کارێك.

28/01

ستافی دادگا، لەوانەش ڕاوێژکاری یاسایی و هاوکارانی دادگا، کە ئەندامی سەندیکای یەکێتی خزمەتگوزارییە گشتی و بازرگانییەکانن لە زیاتر لە 80 دادگا لە سەرانسەری ئینگلتەرا و وێڵز، دەست بە چالاکیی مانگرتن دەکەن.

30/01

مامۆستایانی سکۆتلەندە کە لەلایەن EIS نوێنەرایەتی دەکرێن لە هەندێک ناوچەی وڵات بەردەوامدەبن لە چالاکی مانگرتن وەستانی هەندێك لە ئەرکەکانیان.

31/01

مامۆستایانی سکۆتلەندا کە لەلایەن EIS نوێنەرایەتی دەکرێن لە هەندێک ناوچەی وڵات بەردەوامی دەدەن بە مانگرتنەکانیان .

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: