بەگژاچوونەوە و خەباتکردن بۆ چارەنوسی ئیسرائیل:

23/01/2023

ئەمە ئەو دروشمەیە کە کە ماوەیەکە خۆپیشاندەران لە ئیسلرائیل هەڵیانگرتووە و ناڕەزایی دەردەبڕن  کە بۆ چەند هەفتەیەکە ڕۆژانی شەمە و هەینی خەڵکانێکی زۆر دەڕژێنە سەر شەقامەکان . لە پرۆتێستەکەی ڕۆژی شەمە، 21ی مانگدا زیاتر لە 100 هەزار کەس هاتنە  سەر شەقامەکانی تەلئەبیب و جۆرشەلیم [ قودس] و حەیفا و بێرشێبا دژی بە ناتەنیاهو حکومەتەکەی.

دوای هاتنەوەی ناتەنیاهو و بەشداریکردنی حیزبە دینییەکان و ڕاستڕەو و توندڕەوەکان وا قسەی لەسەر دەکرێت کە ئەم حکومەتەی ئێستا ڕاستڕەوترین و توندرەوترین حکومەتە کە لە مێژی ئیسرائیلدا حوکمی کردبێت .

خۆپیشاندەران داوای نەبوونی دیکتاتۆرییەت دەکەن و داوای دەستلەکارکێشانەوەی ناتەنیاهو جەماعەتەکەی دەکەن دوای ئەوەی کە ناتانیاهو لەژێر فشاری هاوپەیمانەکانیدا لە هەوڵی گۆڕانی سیستەمی داداگا و دادوەری ئیسرائیلە .  ناتەنیاهو کە خۆی لەژێر لێپێچینەوە و دادگاییکردندایە بە هۆی ئاڵانی لە گەندەڵییەوە بە وەرگرتنی پارە و دیاری و خەڵات لەوە دەکات کە ئەمە هۆکار بێت بۆ دەستکاریکردنی سیستەمی داداگا و دادوەری وڵاتەکەی.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: