مانگرتنی تیمی ئیسعافەکانی بریتانیا

23/01/2023

ئەمڕۆ 2 شەمە بۆ جارێکی دیکەش 15 هەزار لە تیمی ئیسعافەکانی بریتانیا مانیان گرتەوە سەبارەت بە زیادکردنی کرێ و مووچەیان و باشکردنی بارودۆخی سەر کاریان.

مانگرنتی ئەوان یا دکتۆرەکان یاخود پەرستیارەکان [ نێرسەکان] لە پێناوی پاراستنی ژیانی هەزاران نەخۆشدان ، ئەوان ماندەگرن تاکو ژمارەی نەخۆشەکان و مردنەکان کەمبکەنەوە .  سیستەمتی تەندروستی بریتانی کە لە 1ی مانگی تەمووزدا 75 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دروستبوونیا ساڵ بەساڵ خراپتر دەبێت . بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ ژمارەی ئەوانەی کە ساڵی پار ، 2022 لە بەشی فریاکەوتن [ ئیمێرجنسی] 350 هەزار نەخۆش ڕاگیراون بۆ ماوەی 12 سەعات یا زیاتر تاکو دکتۆر پشکنیان بۆ بکات و بریاری مانەوە و داخڵکردن بە خەستەخانەیان بۆ بکات .  ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2015 دا تەنها 1306 نەخۆش بۆ ماوەی 12 سەعات چاوەڕوانیان کردوە لە ساڵی 2019 دا ئەم ژمارەیە بەرزبووەتەوە بۆ 8270 نەخۆش.

کاتێک کە مارگرێت تاچەر هاتە سەر حوکم لە ساڵی 1979 دا سیستەمی تەندروستی بریتانیا وردە وردە بەرەو خراپی ڕۆیشت هەر بە کەمکردنەوەی بوجەکەی تاکو بەتایبەتیکردنی هەندێك لە بەشەکانی .  بڕی ئەو پارەیەی کە بۆ سیستەمی تەندروستی سەرفکراوە لە ساڵی 1948 وە تاکو 2010 تەنها لە سەدا 3.7 بووە لە ساڵێکدا .  لە ساڵی 2001 وە بۆ ساڵی 2010 کە حیزبی لەیبەر [ کرێکاران] لەسەر حوکم بوون لە سەدا 7 یان بۆ سەرفکردووە ، بەڵام کە حیزبی تۆری [ موحافیزین ] هاتە سەر حوکم تەنها و تەنها لە ساڵێکدا لە سەدا 1.4 یان سەرفکردووە.

ئەمە جگە لەوەی بە بەراورد بە فەرەنسا و ئەڵمانیاو نەرویج و  هەندێکی دیکە لە وڵاتانی ئەوروپا بری ئەو پارەیەی کە بۆ بەشی تەندرستی یاخود  هەر تاکێکی کۆمەڵی بریتانی سەرفدەکرێت زۆر کەمترە لەو وڵاتانەی ناوم هێناون .

بێ گومان ئەگەر حکومەت ئامادە نەبێت لەگەڵ نقابەی بەشە جیا جیاکانی سیستەمی تەندروستیدا ڕێکبکەوێت موچە و کرێیان بۆ زیاد بکات ئەوە مانگرتنی دیکەشی لە مانگی ئایندەدا بەدوادا دێت هەر وەکو لە ئێستاوە ڕۆژەکان دیاریکراون.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: