23/01/2023
بە دەیەها هەزار لە ژنان لە ڕێپیوەندان بەرەو دادگای باڵا بۆ بەرگریکردن لە مافی لەباربردنی کۆرپەلە. پارەکە ، 20202 ، لە 24/6 دا بە بڕیاری دادگا لە 14 ویلایەتی ئەمەریکادا ئەو مافە لە ژنان سەندرایەوە کە لە ساڵی 1973 دا بەدەستیان هێنابوو ، تەنانەت ئەو ژنانەی کە پێیان بزانرێت کە ئەوە دەکەن یاخود ئەو دکتۆر و کلینکانەی کە هاوکاری ژنانن لە لەباربردنی کۆرپەلەکانیاندا بەر سزایەکی گەورە دەکەون .
لە ڕۆژی هەینییەوە خۆپیشاندانەکان لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەمەریکادا بەردەوامە . یەکێك لەو ژنانەی کە لە خۆپیشاندانەکەدا بوو وتی” من لێرەم چونکە نادادپەروەرانە پیاوانێك کە لە قاتدان [ چاکەتوپانتۆڵ] مافەکانی کە بەسەر جەستەماندا هەمانە لێماندەسەننەوە ”، ئەو ژنە ئاماژەی بە دادگا و دەسەڵاتی یاسادانان کرد کە لە دادگەکەدا پیاوان زاڵن.
ژنێکی دیکەی تەمەن 68 ساڵ وتی ” “من 50 ساڵە ڕێپێوان دەکەم بۆ ئەوەی سیاسەت و ئایین لە تەندروستی ژنان دوور بخەمەوە.” من وێران بووم بەوەی کە دادگای فیدراڵ مافی کۆرپەلە لەباربردنی هەڵوەشاندۆتەوە…. بەدڵنیاییەوە دەیڵێم هیچ پیاوێك بە قاتەوە یاخود بە ڕۆبی ڕەشەوە [ ئاماژەیە بە حاکمەکان کە ڕۆبێکی ڕەش لەبەردەکەن لە دادگادا] نابێت بتوانێت ئەم بڕیارە قووڵە کەسییانە لە بری خودی ژنان خۆیان بدات “.
یەکێك لە دروسشمەکانی خۆپیشاندانەکە ” لەباربردن تەندروستییە ” هەروەها “جەستەم، ڕۆحم، ژیانم، هەڵبژاردنی [ چۆیسی ] خۆمە.”



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.