کرێکارانی ئەمازۆن لقی بریتانیا مان دەگرن

23/01/2023

ڕۆژی 4شەمە،25/01/23/  300 کرێکاری ئەندامی سەندیکای GMB بڕیارە مانبگرن.  ئەم کرێکارانە لە چەند مەخزەنێکی ئەمازۆرندا کار دەکەن کڕێی سەعاتێکی کارکردنیان تەنها 10.50 پاوەندە .  پارەکە هاوین ئەمازۆن تەنها 50 پێنسی بۆ هەر سەعاتێك کارکردن بۆ بەرزکردنەوە کە پارەیەکی ئێکجار کەم بوو ئەمە لە کاتێکدا کە ئەم کرێکارانە لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا بە بەردەوامی کاریان کردووە و ژیانی خۆیان و خێزانیان خستۆتە مەترسییەوە.

لە ئێستادا ئەمان داوای بەرزکردنەوەی  کرێیان بۆ 15 پاوەند دەکەن لە سەعاتێکدا تاکو تەنها بتوانن خۆیان و خێزانەکانیان بژێنن.  یەكێك لە کرێکارەکان دەڵێت ” بۆ ئەوەی بەردەوامی بدەم بە ژیان دەبێت هەفتەی 60 سەعات کار بکەم .  من داخوازیم یەختەکەی جێف بێزۆ نییە [ ئاماژەیە بۆ خاوەنی سەرەکی کۆمپانیاکە] ، بە دڵنیایشەوە مووشەکەکەشیم [ ساروخ] ناوێت .  ئەوەی کە دەمەوێت تەنها ژیانە”

هاوکاتیش ئەمازۆن ڕایگەیاند کە 3 مەخزەنی لە بریتانیا دادەخات کە ئەمەش دەبێتە هۆی بێ کارکردنی 1300 کرێکار. 

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: