19/01/2023
دوێنێ ڕۆژی 5شەمە، 18/01/23 لەسەر داخوازی نقابەکان کە ئامادەیی خۆیان دەربڕی کە ماوەی 12 ساڵ بوو ئاوا یەکنەکەوتتبوون ، لە بانگەشەی ئەندامەکانیاندا بۆ کشانەوەی هێزی بازوویان لە کار .
مانگرنتی دوێنی هەموو بەشەکانی پیشەسازی و بەزۆری ئەوانەی کە سەر بە دەوڵەتن گرتەوە. مامۆستایان کە زۆربەی قوتابخانەکان داخران ، کرێکارانی قیتارەکان، کرێکارانی پاڵاوگەکان، هاتووچۆ، زۆرێك لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی فەرەنسا هەڵوەشێنرانەوە . لە ئەمڕۆشدا ئەوانەی کە لە بواری هاتۆوچۆ و بەندەرکاندا کاردەکەن وەکو دۆڤەر لە چالاکییەکی هەماهەنگیانەدا لەگەڵ ئەوانەی فەرەنسادا هاتوچۆی پاپۆڕەکانیان لە دۆڤەر ڕاگرت . هەروەها زۆرێك لە سەفەرەکانی یورۆ ستار [ قیتار] ی نێوانی لەندەن و باریس و هەتا بەلجیکاش هەڵوەشێنرایەوە.
هۆکاری سەرەکی مانگرتنە گشتییەکە بڕیاری بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینییە لە 62 ساڵەوە بۆ 64 هەروەها ئەوانەی کە دەیانەوێت خانەنشینی تەواویان هەبێت دەبێت بۆ ماوەی 43 ساڵ نەك 42 ساڵ بەردەوامبن لە دانی بڕێك پارە وەکو بەشداریکردن لە سیستەمی خانەنشینیدا.
هێڕشکردنە سەر کرێکاران و مافەڕەواکانی خەڵکی وەکو ڕەگی گوولیی وایە کە هەموو ساڵێك سەر هەڵدەداتەوە بەڵام حکومەت لە بەرانبەر وەڵامی سەخت و ڕەوای کرێکاران و خەڵکیدا پاشەکشە دەکات و تێدەشکێت .
ئەمە تایبەتمەندی حکومەتەکانی فەرەنسا بووە . بۆ نموونە لە سالی 1995 دا جاك شیراك و سەرۆکی حکومەتەکەی ئالان جوپ ویستیان سستەمێك بەناوی سیستەمی گشگیریی بسەپێنن ، بەڵام لەژێر فشاری کرێکاران و خەڵکیدا بە ناچاری پاشەکشەیان کرد . ساڵی 2010 سارکۆزی ویستی ڕیفۆرمێکی زۆر لە یاسای مافەکانی کرێکاراندا بکات بەڵام لەژێر فشاردا ئەمیش پاشەکشەی کرد ئەوەی کە بۆی کرا تەنها بەرزبوونەوەی تەمەنی خانەنشینی بوو لە 60 ساڵییەوە بۆ 62 ساڵی ، بەڵام بەسەریا سەپێنرا کە دەبێت پارەی خانەنشینی فول/ تەواو بدرێت کاتێک کە یەکێكێک 41 ساڵ و نیو کار دەکات. کە ئیمانوێل ماکرون هاتە سەر حوکم لە 2017 دەدا ئەمیش بەڵێنی دا کە ڕیفۆرمی گەورە بکات لە یاساکانی مافی کرێکاراندا بەڵام کە هێرشی هێنا تێشکا . ئەمجارە کە خۆی بە سەفەر چووە بۆ ئیسپانیا ، واتە دوێنێ، مەعرەکەکەی بەجێهێڵاوە بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەمجارە ش بەشی هەر پاشەکردنە .
گەلی فەرەنسی خاوەن کولتوریی شؤڕشگێرانەن و سەر بۆ ئەو هێڕشە ناڕەوایەنە شؤڕناکەن و بەرگری لە مافی ڕەوای خۆیان دەکەن .


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.