18/01/2023
پاش مانگرتنەکانی پێشتری ڕۆژانی 15 و 20 ی دیسەمبەری مانگی پێشوو ، ئەمڕۆ و بەیانی واتە 4شەمە و 5شەمە بۆ جارێکی دیکەش ماندەگرنەوە .
مانگرتنی ئەمڕۆ بۆ ماوەی 13 کاتژمێرە ئەوەی بەیانیش ، 5شەمە، لە سەعات 7.30 بەیانییەوە تاکو 8.30 شەو بەردەوام دەبێت .
گەرچی مانگرتنی نێرسەکان لای حکومەت و زۆرێك لە ڕۆژنامەکانی بریتانی وا دەشێوێنرێت کە گوایە مانگرتنەکانیان دەبێتە هۆی مردنی زۆری خەڵك ، بەڵام لە ڕاستیدا مانگرتنی ئەوان بۆ نەمردنی خەڵکە نەك مردنیان . لە ئێستادا 133 هەزار شاغیر هەیە لە بەشی تەندروستیدا کە لەمانە 47 هەزاریان نێرسە.
ئەمان داوای زیادکردنی موچەو باشکردنی مەرجی سەر کار و دانانی نێرسی زیاتر واتە پڕکردنەوەی شاغیرەکان . ئەمان داوا دەکەن کە وەزیری تەندروستی ئامادەی وتووێژ بێت لەگەڵ نقابەکەیاندا گەر ئەمە ڕوونەدات ئەوە ڕؤژی 6 و 7ی مانگی ئایندە ، شوبات، جارێکی دیکە ماندەگرنەوە.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.