22/11/2022

هاوڕێیانی ئازیز
خۆشحاڵین بە ئاگادارکردنەوەتان کە پێشەنگای داهاتووی کتێبخانەی ئەنارکیستی بۆڵقان بە یادی بیست ساڵەی دامەزراندنی لە نێوانی ڕۆژانی 7 و 9 مانگی تەمووزدا لە Ljubljana, Slovenia بەڕیوەدەچێت و بەشداری لە ئەنجومەنی ڕێکخراوە لۆکاڵییەکەدا دەکەین کە بەم هۆیەوە دامەزراوە.
ئیمەیڵ و ماڵپەڕی چالاکییەکە: bab2023@riseup.net
https://bab2023.avtonomija.org
تکایە بۆ زانیاری زیاتر کە یەکەم بانگەوازە بۆ بەشداریکردنتان کلیك لەسەر ئەم بەستەرەیەی خوارەوە بکەن https://bab2023.espivblogs.net
بە هیوای هاوپشتی و هاکاری توندوتۆڵ و بەشداریکردنی ئەندامانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەنارکستی لە هەموو ئاستەکاندا وەکو هاوپشتی و هاوکارییەکانی ساڵی 2013 .
زانیاری زیاتری بە دوادا دێت
هاوپشتی
APL
نووسەر: هه‌ژێن
هه‌رچه‌نده من به ویستی خۆم له‌دایك نه‌بووم، به‌ڵام ده‌موێت به ویستی خۆم بژیم و به‌خۆم بیربکه‌مه‌وه، به‌خۆم بڕیار بده‌م و به خۆم جێبه‌جێ بکه‌م.
هه‌ر له مناڵیمه‌وه تا ئێستا نه‌فره‌تم له زۆره‌ملی و چه‌پاندن هه‌بووه، هاوکات خه‌ونم به دونیایه‌که‌وه بینیوه، که تێیدا له بری فه‌رمانده‌ری و فه‌رمانبه‌ری؛ هاوه‌ڵێتی، له بری ڕك و کینه؛ خۆشه‌ویستی، له بری جه‌نگ و کوشتار؛ ئاره‌زوومه‌ندی ئاشتی و ئاوه‌دانی بووم و هه‌میشه خه‌ونم به ژیانێکی ئازاد له باوه‌شی سروشتدا، له جه‌نگه‌ڵه چڕ و دوورده‌سته‌کان بینیوه.
لای من جیاوازی باوکی زۆردار و مامۆستای داروه‌شێن و ئه‌شکه‌نجه‌ده‌ری زینادنه‌کان نییه
لای من جیاوازی سه‌رکرده و شوان نییه، لای من جیاوازی پارته راست و چه‌په‌کان نییه، هه‌رچه‌ندی ناو و ڕه‌نگ و پاگنده‌کانیان له ڕوخساردا جیاواز بن
herçende min be wîstî xom ledayk nebûm, bellam demwêt be wîstî xom bjîm û bexom bîrbkemewe, bexom birryar bdem û be xom cêbecê bkem.
her le mnallîmewe ta êsta nefretim le zoremlî û çepandin hebuwe, hawkat xewnim be dunyayekewe bînîwe, ke têyda le brî fermanderî û fermanberî; hawellêtî, le brî rik û kîne; xoşewîstî, le brî ceng û kuştar; arezûmendî aştî û awedanî bûm û hemîşe xewnim be jyanêkî azad le baweşî sruştda, le cengelle çirr û dûrdestekan bînîwe.
lay min cyawazî bawkî zordar û mamostay darweşên û eşkencederî zînadnekan nîye
lay min cyawazî serkirde û şwan nîye, lay min cyawazî parte rast û çepekan nîye, herçendî naw û reng û pagindekanyan le ruxsarda cyawaz bin
بینینی هەمووی پەیامەکان لە لایەن هه‌ژێن
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.