11/01/2023
ئەمڕۆ 4شەمە، 11/01 بۆ جاری دووهەم زیاتر لە 20 هەزار لە تیمی ئیسعافەکانی ئینگلەند و وێڵس مانگرتنیان دەستپێکرد بۆ بەرزکردنەوەی مووچە و کرێیان . بە گوێرەی تەنانەت قسەی هەندێك لە بەەڕێوەری خەستەخانەکانیش ئەمان هەقیان بە دەستە و داوا لە وەزیری تەندروستی دەکەن کە وتووێژ لەگەڵ نقابەکانیاندا بکەن و بکەونە ڕێکەوتن تاکو بارودۆخی خەستەخانەکان خراپتر نەبێت کە لە ئێستادا لە لێواری هەرەسهێناندایە . هەروەها ئەوەشیان پشتڕاستکردەوە کە مانگرتنی ئەمجارە زیاتر لە جاری پێشوو کارایی دادەنێت چونکە ئەو کارمەندانەشی گرتۆتەوە کە لە ژووری کۆنترۆڵ تەلەفون لە نەخۆشەکانەوە بۆ داوای ئیسعاف و هاوکاری و چارەسەر وەردەگرن.
بڕیارە 23ی مانگیش بۆ جاری سێیەم مانبگرنەوە گەر وەزیری تەندروستی داخواییەکانیان جێ بەجێ نەکات.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.