23/12/2022
دوای مانگرتنی پەرستارەکانی ئینگلەند و وێڵس ڕۆژی سێشەمە،20/12 هەروەها مانگرنتی سایەق و تیمی ئیسعافەکان، ڕۆژی چوارشەمە، 21/12 ئەمڕۆ مانگرتنی کارمەندان و کرێکارانی پشکنینی پەساپۆرتە لە فڕۆکەخانەکان و سەرسنورەکاندا. ئەمانیش بۆ ماوەی 8 ڕۆژ لە ئەمڕۆوە، هەینی، مانگرتنەکەیان دەست پێدەکات.
مانگرتنی ئەمان کارایی زۆر و فشارێکی گەورە لەسەر کۆمپانیاکانی هێڵە ئاسمانییەکانی فڕۆکە و فرۆکەخانەکان دادەنێت . نزیکەی 9000 سەفەر لە 6 فڕۆکەخانەی سەرەکی بریتانیادا کە 1.8 ملیۆن گەشتیار، سەفەرکەر لە ماوەی مانگرتنەکەدا، لەو سەفەرانەدا دەگرێتەوە .
هەروەها کرێکارانی پۆست و بەرید و پەیوەندییەکانیش بۆ دوو ڕۆژ لە ئەمڕۆە، هەینی و سبەینێ شەمە بۆ چەند جارێکی دیکە لە مانگرتندا دەبن . ئەم وەختەش لە هەموو ساڵێکدا وەختێکی زۆر گرنگ و تایبەتە بۆ خەڵکی کە کاتی کریسمس و سەری ساڵی نوێیە و نامە و کارت و دیارییەکی زۆر لەم ماوەیەدا دەبێت بگوێزریتەوە ، بەڵام ئەمساڵ ئەمە گرفتێکی گەورەی دروستکردووە بۆ کۆمپانیاکە لە کاتێکدا کە نامە و دیارییەکان لە وەختدا ناگەن ، هاوکاتیش مانگرتنەکە هاوپشتی زۆرێك لە خەڵکیان هەیە.



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.