18/12/2022
عەلیدۆستی یەکێکە لە هەرە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی ئێران، براوەی چەندەها خەڵاتە لەوانە خەڵاتی ئۆسکارە سەبارەت بەو فلیمەی دەریان کرد لەساڵی 2016 دا لەژێر ناوی The Salesman.
عەلیدۆستی هەرگیز پشت و پەنای خۆی بۆ ڕاپەڕیوانی ئێران و ڕەخنەگرتن لە ئاخوندەی دەسەڵاتدار نەشاردۆتەوە، بە ئاشکرا کۆمەکی بەو ماڵ و خێزانانەی کە خاوەنی قوربانیانی لە سێدارەدرا و بەندکراو و بریندارانی دەستی چەقۆکێشەکانی دەسەڵاتن کردووە.
ئەو لە خیزانێکی ناودارەوە هاتووە ، باوکیشی ، حەمید عەلیدۆستی یاریکەری تیپی نەتەوەیی فوتبۆڵی ئێرانی بووە یەکەم ئێرانیش بووە کە یاری بۆ تیپێکی بێیانی کردووە. ئەو کە زمانزانێکی باشی ئەڵمانی و ئینگیلزی بووە دوو کتێبی لە ئینگلیزییەوە بۆ فارسی وەرگێڕاوە.
دواین پۆستی تاران عەلیدۆستی لە ئیستینگرامدا دەڵێت ” ناوی موحسین شیکاری بوو ، هەر ڕێکخراوێکی جیهانی کە ئەم خوێنڕێژییە دەبینێت و هەڵوێست وەرنەگرێت، شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتیی”
عەلیدۆستی سوێندی خواردوە ئێران بەجێنەهێڵێت و نووسیوێتی ” جگە لە ئێران پاسپۆرت و شوێنی نیشتەجێبوونی هیچ شوێنێکم نییە . من دەمێنمەوە و وەک هەموو ئەم کەسە ئاساییانە کاتێک هاوار دەکەم بۆ مافەکانم ڕاستەوخۆ چاو لە چاوەکانت دەبڕم ، ” ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم بوێرییەم لە ژنانی خاکەکەمەوە بە میرات وەرگرتووە، کە ساڵانێکە ژیانی خۆیان دەژین، هەموو ڕۆژێک بە بەرهەڵستی و بەرخۆدان… دەمێنمەوە ڕاناکەم، واز ناهێنم، لەگەڵ خێزانی زیندانییەکان و کوژراوەکان دەوەستم و داوای مافەکانیان دەکەم . من شەڕ بۆ نیشتمانەکەم دەکەم، ئامادەم باجەکەی هەرچی بێت بیدەم تاکو لە پێناوی بەرگری لە مافەکانم ڕاوەستم و لە هەمووی گرنگتر: باوەڕم بەو شتانە هەیە کە ئەمڕۆ پێکەوە بنیاتی دەنێین”.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.