مانگرتنی پەرستارەکانی[ نێرسەکانی ] بریتانیا

زاهیر باهیر

15/12/2022

بۆ یەکەم جار لە مێژوی دروستبوونی دامەزراوەی تەندروستی بریتانیادا کە لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووهەمەوەیە ئەمە یەکەم جارە کە پەررستارەکانی  ئەم دەزگەیە ماندەگرن. ئەمان مانگی ڕابوردو بڕیاری 2 ڕۆژ مانگرتنیان دا.  ئەمرۆ 15/12، پێنجشەمە ڕۆژی یەکەمی مانگرتنییان بوو  کە بە سەدەها هەزار پەرستار دەستیان لە کار کێشاتیەوە.

نقابەکەیان سەراپای پەرستارانی  ئینگلەند و وێلس و ئیرلەندەی باکور و سکۆتلەندەی بەخۆوە گرتوە داوای زیادکردنی موچەیان کردووە  بە ڕێژەی لە سەدا 15 لە کاتێکدا کە لە ڕاستیدا لە ماوەی ئەم 12 ساڵەدا موچەکیان بە بڕی لە سەدا 20 شکاوە بەهۆی گرابنوونی ژیانەوە .  ئەمە بێ لەوەی کە هەر ئەمڕۆ بانقی مەرکەزی ئینگلەند بۆ جارێكی دیکە ڕێژەی ‘ سووی ‘  بەرزکردەەوە کە سلفەی عەقار و قەرز و کرێی خانوو پێداویستییەکانی ژیان دەچێتە سەرەوە.

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا حکومەت ئامادەیە  تەنها لە سەدا 2 یان بۆ زیاد بکات . حکومەتی سکۆتلەند ئامادە بوو کە لە سەدا 7.5 موچەیان بۆ زیاد بکات ئەمانیش  مانگرتنەکەیان ڕاگرت بەو ڕێژەیە  کە دەکاتە زیاتر 2400 پاوەند لە ساڵێکدا، ڕازیبوون .  نقابە ئامادەیە کە وتووێژ لەگەڵ وەزیری تەندروستی بۆ هەمان ڕێژەی زیادی مووچە بکات بۆ پەرستانی ئینگلەند و وێڵس و ئیرلەندەی باکور کەچی وەزیری تەندروستی و دارایی و سەرەکوەزیران بەمە ڕازی نین .

بارودۆخی خەستەخانەکان و بەشی تەندروستی لە بریتانیا ئێکجار خرابە بە هۆی کەمکردنەوە بوجەی بەشی تەندروستی لە لایەن حیزبی موحافیزینی حاکم کەلە ساڵی 2010 وە لەسەر حوکمە ، هەروەها هاتنەدەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و ڕۆیشنتەوەی زۆرێك لە دکتۆر و پەرستارو کارمەندەکان و وازاهێنانی زۆری تر بە هۆی نارەحەتی کارەکایان و  موچە کەمییانەوە ، ئەمانە هەمووی کارایی خۆیان داناوە و لە ئێستادا ژمارەی ئەوانەی لە چاوەڕوانی بینینی دکتۆردان بۆ چارەسەرکردنیان 7.2 ملیۆن کەسن .  لەمانە 410،983 نەخۆش زیاتر لە ساڵێکن بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەیان کە دەبوایە لە 18 هەفتەدا چارەسەریان وەرگرتایە. زیاتر لە 5000 دکتۆر نوقسانە و 133 هەزار شاغیری پەرستار هەیە و لە سەدا 8 کەمتر لە ساڵانی پێشتر دەچنە کۆرسی پەرستیارەوە .

بە گوێرەی راپۆرتێکی نوێی حکومەتی بریتانیا بۆ هەر نەفەرێکی لەڕوی تەندروستییەوە لە بریتانیا لە  بەرانبەر 14 وڵاتی دەوڵەمەندی ئەوروپادا لە سەدا 18 کەمتر پارە سەرف دەکات .  لە سەدا 21 کەمتر لە فەرەنسا و لە سەدا 39 کەمتر لە ئەڵمانیا بۆ نەفەرێك سەرف دەکات.

لەبەر ئەم هۆکارانە فشارێکی ئێکجار زۆر لەسەر دکتۆر و کارمەندان و پەرستارەکانی خەستەخانەکان هەیە.  بەشی تەندروستی بە تەواوی فەرامۆش کراوە و دەوڵەت لێی بەرپرسیارە بەڵام ئامادەش نییە چاکسازی  بکات لەوانە موچەیەکی شایستە بدات بە پەرستارەکان.  ڕۆژی 20ی مانگ ڕۆژی دووهەمی مانگرتنەکەیان دەبێت گەر حکومەت ئامادە نەبێت بە داخوازییەکەیان.

لەم یەك دوو ڕۆژەدا مانگرنتی گەورە و زۆر کەرتە جیاوازەکانەوە لەشانی مانگرتنەکەی ئەمانەوە دەستی پێکردوە لەوانە  کرێکارانی پۆست ە بەرید  115 هەزار لە مانگرتندان ، 40 هەزار لە کرێکارانی شەمەمەنەفەرەکان کە سەر بە 14 کۆمپانیان هەروەها 200 لە کرێکرانی کۆمپانیای وزە ئەمە هەر لەم یەک دوو ڕۆژەدا.  بە گوێرەی هەواڵەکان هەر لەم مانگە و مانگی پێشتردا لە سەر و یەك ملیۆن کرێکاری بەشە جیاکانی سەر کار مانیان گرتوە .

ئەوە ڕاستە کە ملیۆنێك یا دوو ملیۆن کرێکار لە سەرجەمی 28 ملیۆن کرێکار و کارمەندانی بریتانیا ماندەگرن  ژمارەیەکی زۆر کەمن ، بەڵام ئەمانە واتە خەستخانەکان ، بەشی گواستینەوە بە هەموو بەشەکانییەوە ، مامۆستیان، کرێکارانی پۆست و تەلەفون ئەمانە بەشە ئەساسییەکەی کرێکارانن کە ڕۆڵی هەرە هەرە سەرەکیان هەیە لە نێو کۆمەڵدا و کە ئەمانە کەوتنە مانگرتنەوە یەکسەر کارایی خۆیان دادەنێن .  ئەمانە ئینگلیز پێیان دەڵێت Key workers  ، ئێمە لە کوردیدا ئەو وشە و چەمکەمان نییە بەڵام دەتوانین بڵێین ئەمانە کلیلی کردنەوەی دەرگای خزمەتگوزاییەکان و سەراپای پیشەسازین .  هەر بۆ نموونە گەر هەموو کارمەندان و نێرس و دکتۆرەکان لە مانگرتندا بن بۆ تەنها هەفتەیەك، یاخود بەشی گواستنەوە کە هەرە زۆرینەی کرێکاران و سەفەر و گەشتکەران و خوێندکار لە لەندەدندا بەسەر پشتی ئەواندا دەگەنە سەر کار و جێی مەبەستیان ، یا مامۆستایان کە مانگرتنیا دەبێتە فشارێکی زۆر لە سەر خاوەنکار کە لە کاتیكدا منداڵیان هەیە ناتوانن بچنە سەر کار ، یا کرێکارانی پۆست و تەلەفون و پەیوەندیدارەکانی دیکە ، گەر ئەمانە بۆ هەفتەیەك یا زیاتر مانبگرن بزانە چی ڕوودەدات؟  کۆمەڵ لە جووڵە دەکەوێت ، ئەمانن سەرەکین نەك کرێکارانی کارگە و شۆپ و چێشتخانە و باڕو گەشتوگوزار کە بە مانگیش مانبگرن هیچ کاراییەکی ئاوا یا فشارێكی ئاوا دروست ناکەن.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: