زاهیر باهیر
09/12/2022
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی ڕۆژی 08/12، 5شەمە لە دیمانەیدا لەگەك چەندەها دکتۆردا لە ئەسفەهان ، مازەندەران و تاران وشاری تر سەبارەت بە جارەسەری برییندارانی خۆپیشاندانەکان دەرکەوتووە تەقەکردن لە ژنان جیاوازە وەک لە پیاوان .
بە گوێرتەی قسەی دکتۆر و نێرسەکان کە بە دزییەوە چارەسەری برینداربووان دەکەن وتویانە کە پاسدار و پۆلیس زۆر جار فیشەکی ڕاوی مەل و باڵندە بەکاردەهێنن لە تەقەکردن لە ژنان. کە تەقەشیان لێدەکەن دەینێن بە ڕوویانەوە بە تایبەت چاو و مەمك ئەندامی تەناسولییان کە تاکو هەن کەمئەندام و بێ بەها بن لە کۆمەڵدا. دکتۆرێکیان بە ڕۆژنامەی گاردیانی وتووە ” دەیانەوێت ئەو کچانە جوانییەکانیان لە دەست بدەن تا لە ژیاندا بن ئازاری دەرونی و جەسەدیی بکێشن.” .
دوو وێنە لەو وێنانە ئەشعەیەی کەلەی سەر و کڵاوەی ئەژنۆیە کە گولەی پێوە نراوە . ئەوی تریان گەنجێکی 30 ساڵە کە دکتۆر 30 گولەیان لە پشتی دەرهێناوە. دکتۆرەکان دەڵێن ئەمانە هەمووی بە دزییەوە دەکەین چونکە دەوڵەت بە فەرمی ئاگەداری کردوینەتەوە گەر هەرکەس چارەسەری برینداران بکات سزای گەورە دەدرێت.
لە 16ی مانگی سێبەتمەبەرەوە تاکو 2ی ئەم مانگە 1641 نارەزایی ئەنجام دراوە.




پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.