07/12/2022
دوێنێ ، سێ شەمە، 06/12، بە دەیەها هەزار کەس لە هەندێك شاری گەورەی یوێنان وەکو ئەسینا و شاری سالۆنیکی هاتنە سەر شەقام بۆ یادکردنەوەی 14 هەمینی ساڵی کوشتنی گەنجێێك بە ناوی Alexis Grigoropoulos کەلە ساڵی 2008 دا لەسەر دەستی پۆلیسدا کوژار .
خۆپیشاندەران بە دروشمی “ئەم سیاسەتە کوشندەیانە ڕابگرن”.. ڕژانە سەر شەقامەکان . هەر لە سەروبەری ئەم یادکردنەوەیە گەنجێکی دیکە بەناوی کۆستاس فرانگۆلیسە و تەمەنی 16 ساڵە و ئەندامی کۆمەڵگەی ڕۆمایە لە شاری سالۆنیکی، بەهۆی ئەوەی لەلایەن بەشی پۆلیسی میکانیکییەوە بەدوایدا دەگەڕان، کە گوایە لە بەنزینخانەیەکدا نەیتوانیوە 20 یۆرۆ (17 پاوەند) پارەی گازۆیل بدات.
لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەک پیاوی ڕۆمانی لە ڕاوکردنی هاوشێوەدا لەلایەن پۆلیسەوە تەقەیان لێکراوە یاخود بریندار بوون.. یانیس باروتساس، خوێندکاری گەنج، لە کاتێکدا ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ خۆپیشاندەران بە پایتەختدا ڕێپێوانیان دەکرد، وتی: “ئەوە هێرشێکی کوشتن بوو دژی ئەندامێکی کەمینە کە سیاسەتی جوداکاریی بەرانبەریان بەکاردەهێنرێت.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “پۆلیس لەم وڵاتەدا کولتوری دڕندەیی هەیە، دژی ڕۆما دەمانچە بەکاردەهێنن و نارنجۆکی بێهۆشکەر لە دژی ئێمە بەکاردەهێنن”.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.