06/12/2022
دوای ئەوەی کە بۆ سێ ڕۆژ مانگرتن لە ئێراندا لە دوێنیوە ، دووشەمە، 05/12 ، ڕاگەیەنرا وردە وردە بەرەو فراوانتر دەچێت . لە ئێستادا لە 40 شاردا مانگرتن بەردەوامە و سایەقی لۆرییەکانیش لە مانگرتن و وپرۆتێستادان ، هەروەها زانکۆکانی تاران ، بەندییە سیاسییەکانیش ڕایانگەیاند کە بۆ 3 ڕۆژ لە پرۆتێست و مانگرتندا دەبن بۆ هاوپشتی پرۆتێستەکانی سەر شەقامەکان . ئەو شارانەی کە مانگرتنی تێدا بەردەوامە : تاران ، مەشهەد ، کەرەج، زایدان ، ئەسفەهان ، تەبرێز ، شیراز، زائیدەن 19 شار و شارۆچەکەی کوردستان .
مانگرتنەکان بۆ ئەوەیە کە بە فەرمی دەوڵەت بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی ئەخلاق بدات، چونکە تا ئێستا ئەوان هەر لە سەر شەقامەکانن گەرچی جوڵەیەکی وایان نییە ئەویش لەبەر ئەوەیە کە پرۆتێستەکان و ناڕەزیی خەڵکی ئەوەندە زۆرە و ئەوەند شوێنی گرتۆتەوە کە کە دەوڵەت نە وەکو هیزی ئابووری دەرەقەت دێت نە وەکو هێزی سەربازی و پۆلیس و پاسدار ، بۆیە لەئێستتادا ژنان بە بێ پەچە دەسوڕێنەوە و پۆلیس و پاسداریش هیچ ناڵێن چونکە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان بۆ ئەوان سەرەکی ترە .
بەیانی ، چوارشەمە ، بڕیارە کە قسەکەری پەڕلەمان و ئیراهیم ڕایسی بچن بۆ زانکۆی تاران و قسە لەگەڵ خوێندکاران بکەن سەبارەت بە مانگرتنەکانیان. هاوکاتیش وەزیری دەرەوەی ئێران حسەین ئەمیر عەبدوڵایدین لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانیکدا سەبارەت بە حیجاب و پۆلیسی ئەخلاق ڕۆژی یەکشەمە لە سێربییا وتی ” لە ئێران هەموو شتێك لە جوڵەدایە بەرەو پێشەوە دەچێت لە چوارچیوەی دیمۆکراسییەت و ئازادییدا”


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.