04/12/2022
دوێنێ ڕۆژی شەمە، 03/12/22، ڕۆژی کردنی چالاکی هاوبەش بوو لە نێوانی هەندێك گروپدا لە چەند شارێکی گەورەی بریتانیا کە ماوەی 10 ڕۆژێکە ئەو چالاکییە ڕاگەیاندراوە.
بۆ ئەمەش دوێنێ ، بە کاتی بریتانیا سەعات 12 نیوەڕۆ لە لەندەن و مانشستەر و گڵاسکۆ و بێرمینگەهام و برستڵ و گەلێك شاری دیکە چالاکی جیا جیا لەسەر دەستی گروپە جیاوازەکاندا بەڵام هاو ئامانج ئەنجام درا.
یەكێك لە تایتڵی کەمپینەکە کە ڕەنگدانەوەی چالاکییەکەیان بوو لەژێر ناوی ” گەرم کردنەوە ، خۆت گەرم بکەرەوە” بوو . لە لەندەن گرووپی کەمپەینی Don’t Pay The Bill پارەی وزە مەدە لەسەر ئاستی شارەوانییەکان پرۆتێستی خۆیان کرد ، لە گلاسکۆ دایان بەسەر سکۆتش پاوەر کە یەکێکە لە 5 کۆمپانیە گەرەکانی بریتانیا کە غاز وو کارەبای ماڵان و دوکانەکانیان لە دەستدایە . ئەم گروپە سەعات 9 ی سەر لەبەیانی بەو چالاکییەیان هەڵسان و دایان بەسەر ئۆفیسی ئەو کۆمپانیایەدا لەگەڵ خۆیان چاو بەتانی و شتی پێویستیان بردبو .
گروپێکی دیکە لە لەندەن دایان بەسەر مۆزەخانەی بریتانیادا و چوونە ناو هۆڵی گەورەی مۆزەخانەی بەریتانیا – گەورەترین گۆڕەپانی گشتی ناوماڵ لە ئەوروپا –تیشکیان خستە سەر پەیوەندییە سپۆنسەرییەکانی شوێنی بلومسبێری لەگەڵ بی پی[ ئاماژەیە بە کۆمپانیای نەوتی بریتانیایە ] . لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا کە دەردەکەون بە بازنەیەک لەسەر زەوی دانیشتبوون. گروپی دیکە چوونە ناو سەنتەری بازرگانی وێستفیڵد لە گەڕەکی ستراتفۆرد لە ڕۆژهەڵاتی لەندەن خۆپیشاندەران تابلۆیەکیان هەڵواسی کە لەسەری نووسرابوو ” بخۆ و گەرمببەرەوە ڕیشی [ ئاماژە بە سەرەك وەزیرانی بریتانیا : ڕیشی سوناك] ” و “دەستبەجێ کۆتایی بە هەژاریی سووتەمەنی بهێنە“.
هەر ئاواش گروپی Just Stop Oil دایان بەسەر کەشخەترین شۆپی بریتانیانادا بە ناوی ‘ هارودس ‘ چونە سەر بەشی سیستەمی خەو و قەنەفەی دانیشتنەکان و بوونە هۆی نانەوەی ئاژاوە لەوێ ، زۆری خایاند تاکو بە 20 سکوێرێتی بیانکەنە دەرەوە .
ئەوان لە ڕاگەیاندنێکیاندا وتیان “ئەم حکومەتە ڕێگە بە خەڵکی ئاسایی دەدات لەم زستانەدا برسی بمێنن و بەستوو بن، چونکە کۆمپانیا تەماحکارەکانی وزە هەموو دوا فلسێکمان لێدەکەنەوە. خزمەتگوزاری تەندروستی لە قەیراندایە، کرێکاران بە کرێیەکی کەم دەچەوسێتەوە و پەرستاران سێنتەری خۆراک بەخشینەوە بەکاردەهێنن ……خۆپارێزی لە هاوکاری دانیشتوان هەڵبژاردەیەکی سیاسییە و قەیرانی تێچووی ژیان هێرشێکی بێ ئیستفزازییە بۆ سەر خەڵکی ئاسایی.“
ئاماژەشیان بەوەشکرد “لەمە خراپتر ئەوەیە، بەرزبوونەوەی نرخی وزە، پارەی ئەو کۆمپانیایانە دابین دەکات کە کەش وهەوا دەشێوێنن ، حکومەتی ڕیشی سوناک پلانی هەیە ڕێگە بە زیاتر لە 100 پڕۆژەی نوێی سووتەمەنی بەردینی بەریتانیا بدات. بەمەش فەرمانی لەسێدارەدانمان واژۆ دەکەن ، نەوت و غازی نوێ تاوانکارییە، کردەوەی جینۆسایدکردنە بەرامبەر بە ملیارەها مرۆڤ لە هەژارترین وڵاتانی سەر زەوی و کردەوەیەکی شەڕە دژی گەنجان”.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.