03/12/2022
ئەوەی کە ڕەنگە زەحمەتبوایە کە چاوەڕوان بکرێت ژنانی حیجابداربووە کە بە ڕاپڕینەکەوە پەییوەست ببونایەتەوە.
دوێنێ هەینی، 02/12 ، دوای نوێژی هەینی بە سەدەها ژنانی حیجابپۆش وەکو لە وێنەکەدا دەیبینیت لە زاهیدان هاتنە سەر شەقام بۆ پشتگیری لە ڕاپەڕینەکە هەر یەکە بە دروشمێکەوە .
بەلوجستان هەژارترین دەڤەری ئێرانە هەر بە مەبەست جیاوازییەکی گەورە لە نێوانی هاووڵاتیانیی ئەوێ و شوێنەکانی ئێران دەکرێت لە ڕوی کار دەستکەوتن و خزمەتگوزاری و دەستکەوتنی ئیشی حکومەتی و دەوڵەتی ، بێ چارەسەری تەندروستی و زۆری تر .
ئەم ژنانەی کە دوێنێ هاتنە سەر شەقام دەزانن کە ژنانی بەلوجستان چەوساوەترین ئافرەتی ئێرانین دروشمی ” ژن، ژیان ، ئازادییان هەڵگرتوە لەگەڵ دروشمێکی زۆر مەزندا کە نوسروە ” بە حیجابەوە یا بێ حیجاب بەرەو پێشەوە شۆڕش” دروشمێکی چەند دڵخۆشکەر و مەزنە .

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.