04/12/2022
دوای زیاتر لە دوو مانگ و نیو خۆپیشاندان و پرۆتێست ، دوای قوربانیدانی زیاتر لە 500 لە کوڕان و کچانی گەنج، دوای دەستگیرکردنی زیاتر 14 هەزارکەس و ڕاونان و هەراسانکردنی خەڵك و هەڵکوتانە سەر ماڵان و دەسگیرکردنی هونەمەندان و وەرزشوان نوسەر و ڕۆژنامەوان و کەسایەتیەکانی دیکە …. داوجار دەسەڵاتدارانی ئێران ناچار بوون مل بۆ داخوازییە ڕەواکانی ڕاپەڕیووان بدەن .
لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا لیژنەیەك بۆ پێداچونەوەی دەستوری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە لەچك و حیجاب دروستبووە و ئەم لیژنەیە دانیشتنیان کردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا یاخود هەفتەی ئایندەدا بڕیارەکانیان ئاشکرا بکەن پرسی لەچك و حیجاب مۆدێرەنایز بکەن کە لە ساڵی 1983 وە بەزۆر سەپێنراوە بەسەر کچان و ژنانی ئێراندا .
هاوکاتیش ئاخوندەکان کەوتونەتە ژێر فشاری کۆمەڵی ڕیفۆرمخوازی گروپەکەی موحەمەد خاتەمی کە ئەوان داوا دەکەن کە دەستورەکە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت ، وەکو کورد دەڵێت تۆزێک شلی بکەن.
لە پاساو و بەرگریکردن لە ڕووززەردی و پاشەکشەکردنیاندا ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ” بناغە کۆماری و ئیسلامییەکانی ئێران لە ڕووی دەستوورییەوە چەسپاون”. لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتی:” بەڵام شێوازی جێبەجێکردنی دەستوور هەیە کە دەتوانێت نەرم و نیان بێت.“

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.