پرۆتێستەکانی چین

زاهیر باهیر

28/11/2022

لەگەڵ پێشەوەچوونی سەرمایەداریدا لە زۆر ڕووەوە ژیانی زۆرینەی خەڵکی بەرەو خراپتر و خراپتر ڕۆیشتووە.  ئەمە تەنها لە وڵاتێکدا نییە بەڵکو سەراپای جیهانی گرتۆتەوە.  هەر ئەمەشە کە وا لە خەڵکی دەکات کە لە خاڵێك لە خاڵەکانەوە یاخود لە ڕوودانی ڕووداوێکەوە بێنە سەر شەقام ئیتر ئەوە هەنگاوی یەکەمە هەنگاوی دیکەی گەورەتر و داخوازی زیاتر بەدوای خۆیدا دێنیت.

لە وڵاتی چین-یش هەر وەکو  ئێران و و شوێنبەکانی دیکەیە کە ڕووداوێك بەسە بۆ تەقینەوەی خەڵکی .  کێشەی سەر هەڵدانەوەی یاخود ڕاستتر بنەبڕنەکردنی پەتای کۆرۆنا لە چین-دا زۆر بە قورسی و بە گرنگ لە لایەن دەوڵەتی چینەوە وەرگیراوە .

ئەمە لە کاتێکدا کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە توشی پەتای کۆرۆنا بوون لە بەرانبەر ژمارەی دانیشتواندا هەر حسابی بۆ ناکرێت و دیار نییە ، بەڵام لەگەل ئەوەشدا سەرۆکی دەوڵەت کە سەرۆکی حیزبی کۆمۆنیستە بۆ ئەمە سیاسەتی زیرۆ ژمارە بۆ کۆرۆنا بەکاردەهێنێت . واتە دەبێت بە تەواوەتی کۆرۆنا بنەبڕ بکرێت . لەبەر ئەوە شاری وا هەیە کە زیاتر لە 100 ڕۆژە دانیشتوانەکەی لە حاڵەتی لۆکداووندان ، لە هەندێك شاری دیکەش کە ماڵ بەجێدەهێڵن ڕۆژانە دەبێت پشکنینی خۆیان بکەن نەبا کۆرۆنای هەبێت.

خەڵكی چی تر ناتوانێت تەحەمولی ئەوە بکات بۆیە لە ڕۆژی هەینی ڕابوردووەوە، 25/11 وە لە زۆر شاردا، لەوانە پەکین و شەنگەهای و جینجین  دەیەها هەزار  خەڵک هاتونەتە سەر شەقام و داوای ئازادیی دەکەن، بێزارن لە لۆکداون و بەندکردنیان لە ماڵدا.

لە دوێنێوە، یەكشەمە، 27/11 لە هەندێك پرۆتێستدا دروشمی خۆپیشاندانەکان فراونتر و زیاتر بووە بەوەی کە داوای ڕۆیشتنی سەرۆكی حیزبی کۆمۆنیست و خودی حیزبی کۆمۆنیست دەکەن.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: