زیاتر لە هەزار کرێکاری پاککردنەوەی شەمەندەفەر لە بریتانیا بۆ مووچەی زیادە مان دەگرن

27/11/2022

سەرەڕای ئەوەی کە بەشێکی زۆری کەرتە پیشەسازییەکان و خزمەتگوزارییەکان لە مانگرتندان یاخود بڕیاری مانگرتنیان داوە، لە ئێستاشدا کرێکارانی پاککەرەوەی شەمەنەفەرەکانیش بڕیاری مانگرتنیان دا .  مانگرتنی ئەمانیش بۆ زیادکردنی کرێیان بۆ 15 پاوەند لە سەعاتێکدا و باشترکردنی موچەی خانەنشینی و و موچەی كاتی نەخۆشی و هۆڵیدەیی و هەروەها باشکردنی هەلومەرجی سەر کاریانە.

دەستەی ناوەندی سەندیکاکەیان  هەفتەی داهاتوو بڕیار دەدات کە لە چ ڕۆژێکدا چالاکیی مانگرتن ئەنجام دەدرێت.  ئەمەش یەکەم مانگرتن دەبێت لەلایەن ئەم کرێکارانەوە  کە ئەندامی سەندیکای  RMTن. مانگرتنەکە  کراێکارانی پاککەرەوە لە بەشی خەستەخانەکان و کرێکارانی  تری هێڵی ئاسنی ڕۆیاڵ مەیل-یش دەگرێتەوە.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: