کرێکارانی مەخزەنەکانی ئەمازۆن مانگرتن و ناڕەزایەتیی هەینی ڕەش، Black Fridayلە سەرانسەری جیهاندا ئەنجامدا:

26/11/2022

دوێنی، هەینی، 25/11 کرێکارانی مەخزەنەکانی ئەمازۆن لە بەریتانیا و 40 وڵاتی دیکە  مانیان گرت  ناڕەزایەتیییان  ئەنجامدا کە کاتەکەی هاوکات بوو لەگەڵ فرۆشتنی شت و مەك لە هەینی ڕەش کە یەکێکە لە گەورەترین ڕۆژەکانی بازاڕکردنی کۆمپانیاکە لە ساڵدا.  کارمەندانی دەیان وڵات، لە ژاپۆن و ئوسترالیا تا هیندستان، ئەمریکا و سەرتاسەری ئەوروپا، لە کەمپەینێکدا بە ناوی “Make Amazon Pay”   واتە ” وا لە ئەمازۆن بکە تاکو بیدات ” داوای مووچە و مەرجی باشتر دەکەن.

ئەمەندە گێرینگ، ڕێکخەری باڵا لە سەندیکای جی ئێم بی کرێکاران، وتی: “ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی بە ئەمازۆن بڵێین کەئەگەر دەتەوێت ئیمپراتۆریەتەکەت بەردەوام بێت، قسە لەگەڵ سەندیکای جی ئێم بی بکە بۆ باشترکردنی مووچە و بارودۆخی کرێکاران.” کرێکارانی ئەمازۆن کاریان زۆرە، مووچەی کەمیان پێدەدرێت و زیاد لە بەشی پێویستیان کردووە.”

قازانجەکانی کۆمپانیای ئەمازۆن لەبەشەکاندا   کە مەخزەن و ئۆپەراسیۆنی لۆجستی گروپەکەیە، کە پێدەچێت زیاتر لە نیوەی هێزی کاری کۆمپانیاکە لە بەریتانیا بێت کە نزیکەی 75 هەزار کەسی تێدایە، بە ڕێژەی 60% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 204 ملیۆن پاوەند، داهاتەکەی کەمێک زیاتر لە چارەکێک زیادیکردووە کە زیاترە لە 6 ملیار پاوەند لە ساڵی ڕابردوو.  کرێکاران داوای بەرزکردنەوەی مووچە دەکەن لە 10.50 پاوەندەوە بۆ 15 پاوەند لە کاتژمێرێکدا لە کاتێکدا قەیرانی تێچووی ژیان بوودجەی ماڵانی هێناوەتە خوارەوە.

بەشداریکردنی کرێکاران لە مانگرتنەکەدا لە بەریتانیا دەتوانێت بەو مانایە بێت کە خۆپیشاندەران لە بەشی دووەمی پاداشتێکی 500 پاوەند لەدەست بدەن کە ئەمازۆن بۆ دەیان هەزار کرێکاری هێڵی پێشەوە ڕەزامەندی لەسەر دەربڕیوە.

مانگی ڕابردوو کۆمپانیای ئەمازۆن بەریتانیا ڕایگەیاندبوو کە خەڵاتکردنی بەشی دووەمی پارەکە وابەستەی ئەوە بووە کە ستاف هیچ “ئامادەنەبوونی بێ مۆڵەت” لە نێوان 22ی تشرینی دووەم و شەوی یەڵدا ئەنجام نەدەن.

لە دبلن، گروپی  یاخییبوون لە لەناوچوون  [Extinction Rebellion  ]لە کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆوە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لە دەرەوەی ئۆفیسەکانی ئەمازۆن ڕێکخست بۆ پشتگیری کرێکارەکانی ئەمازۆن.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: