26/11/2022
ئەمڕۆ شەمە ، 26/11 بۆ جارێکی دیکەش سایەقی قیتارەکانی بریتانیا مانیان گرت بۆ زیادکردنی مووچە و پرسی خانەنشینی و کێشەی هەل و مەرجی سەر ئیش . ئەم کرێکارانە لە پێش هاتنی پەتای کۆرۆناوە تا ئێستا بە گوێرەی قسەی نقابەکەیان پارەیان بۆ زیاد نەکراوە.
سکرتێری گشتی نقابەکەیان ، ئەسلیف ، مایك لینچ ، وتی ” ئەوە زیاتر لە سێ ساڵە خۆمان دەبینینەوە بەبێ زیادکردنی مووچە. خاوەنکارەکان دەڵێن ئێمە ناتوانین پارەتان بۆ زیاد بکەین دەبێت قسە لەگەڵ حکومەت بکەن ، حکومەتیش دەڵێت دەبێت لەگەڵ خاوەنکارەکە قسە بکەن.”
هاوکاتیش نقابەی ئاڕ ئێم تی بڕیاریان داوە کە لە مانگی ئایندە و مانگی یەکی ساڵی نوێ 8 ڕۆژ مان بگرن ئەگەر داخوازییەکانیان جێ بەجێ نەکرێت. نقابەی ئەسلیف-ش نقابەی سایەقەکان، ڕۆژی 07/12 دانیشتنیان هەیە و گەر وتوووێژەکانی ڕۆژی 4 شەمەی ئایندەیان نەچێتە پێشەوە ئەوە بڕیاری مانگرتنی دیکە دەدەن .
لە لایەکی دیکەوە 3000 سایەقی پاس-یش لە لەندەندا کە سەر بە نقابەی یونایت-ن بڕیارە لە مانگی داهاتوودا مانبگرن ، ئەمە لە کاتێکدا 950 سایەقی کۆمپانیای ئەبیلۆ لە نێوانی ڕۆژانی 1 بۆ 17 مانگی ئایندە 7 ڕۆژ ماندەگرن .



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.